هەر دامەزراوەیەک چ لەکەرتی گشتی بێت یا تایبەت یا ڕێکخراوە ناحکومییەکان، بۆ پەیوەندیکردنی کردن لەگەڵ جەماوەرەکەی پێویستی بە سیستەمێکی سەردەمیانەی پەیوەندی هەیە، کە پێی دەڵێن پەیوەندییە گشتییەکان، دەتوانرێت پەیوەندییە گشتییەکان ئەرکێکی بەڕێوەبەرییە بۆ دروستکردنی لێکتێگەیشتن لە نێوان دامەزراوە و جەماەردا لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی زانیاری و وەڵامدانەوەی گللەیی و داواکارییەکان و ئەمڕۆکە کارامەیی و کارتێکردنی دامەزراوە بەبێ بەڕێوەبردنی پەیوەندییە ناوخۆیی و دەرکیییەکان مانایەکی نییە، چالاکی وەک بەڕێوەبردنی ڕای گشتی لەبارەی دامەزراوەکەی، وتاردان لەکۆنفرانسێک، پەیوەندی لەگەڵ میدیاکان، پەیوەندییەکان قەیڕان، ئەنجامدانی کاروباری کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی میدیاکانەوە، ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر و پەیوەندی لەگەڵ کارمەندان لە لیستی چالاکییەکانی ئەم زانستە دایە، هەر دامەزراوەیەک، لەهەر جۆرێک بێت کە کالا یاخزمەتگوزارییەک پێشکەشی جەماوەرەکەی دەکات، پیویستی بەکەسانێکە کە لەگەڵ جەماوەرکەیدا پەیوەندی هەبێت و بتوانێت لە بارودۆخە جیاکاندا وەڵامدەر بێت بەشێوەیەک کە ببێتە هۆی ڕازیبوونی جەماوەری دامەرزراوەکەی، ئەمڕۆ لە زانستی بەڕێوەبردن، بەڕێوەبردنی پەیوەندییە گشتییەکان یەکێک لە پارچە پازلەکانە بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجەکانی ڕێکخراوەکە.
لەم خولەدا بە وردی باسی ئەم بابەتانە دەکرێت:
١. بنەما و جۆرەکانی پەیوەندی
٢. پەیوەندییەگشتییەکان و بازاڕدۆزی.
٣. پەیوەندییەگشتییەکان و ڕێکلام.
٤. پەیوەندییەگشتییەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و سۆشیالمیدیا.
٥. بەڕێوەبردنی ڕای گشتی.
٦. بەڕێوەبردنی قەیران.
٧. چالاکییەکانی پەیوەندییەگشتییەکان.
٨. پەیوەندییەگشتییەکانی نوێ