زمانی جەستە

Table of Contents

لەهەر پەیوەندییەکدا، گواستنەوەی پەیامەکان بەدوو شێوە دەبێت: یا زارەکی ونووسین یا بە شێوەکی دیکە نازارەکییە، وەک (جولەی دەست وپێ، چاوەکان، ڕەنگ، دەنگ و نیشانەکان، … هتد)، زمانی جەستە یا Body Language یەکێکە لە پێکهاتەکانی پەیوەندی نازارەکی کە شوێنێکی زۆر بەهێزە لە پەیوەندی ڕۆژانەماندا و لە پەیوەندی سادەی ڕۆژانەوە تا دانوستانەکان، زمانی جەستەیی پێشکەوتوو، کاریگەریان هەیە لەسەر ئەو ئەنجامانەی بەدەستیان دەهێنین.

ئێمە دەتوانین بە فێربوونی زمانی جەستە، پەیامی باشتر لە کار و پەیوەندییە کۆمەڵایەتی وپیشەییەکانماندا بنێرین و وەربگرین، بە وشەیەکی باشتر، کاتێک زمانی جەستە فێر دەبین، دەتوانین کۆنترۆڵی زیاترمان هەبێت لەسەر ئەو پەیامەی کە دەینێرین و یا پەیام و هەڵسوکەوتی کەسانی تر بناسێنین، بۆ نموونە بە فێربوونی ئەم بنەما و ڕێسایانە لە کاتی قسەکردن لەگەڵ تەکنیکەکانی زمانی جەستەدا دەتوانین دووپات لەسەر پەیامی خۆمان بکەینەوە و کاریگەری لەسەر وشەکەمان زیاتر بکەین.

 

بابەتەکانی خولەکە بریتین لە:

١. زمانی جەستە چییە؟

٢. ئاماژەکانی چاو

٣. ئاماژەکانی دەست.

٤. ئاماژەکانی پێ.

٥. شێوازەکانی دانیشتن و ڕاوەستان.

٦. نیشانەکانی کەسی درۆزن.

٧. تۆنی دەنگ لە بارودۆخە جیاکاندا.

٨. شیکردنەوەی زمانی جەستە.

٩. ڕاهێنان و جێبەجێکردنی تەکنیکەکان.

Scroll to Top