لە سەردەمی ئێمەدا ئەتەکێت، ئەوەندە ئاڵۆز و تایبەتمەند و لق بە لق بووە کە کتێب و کۆرسێکی زۆر هەن بۆ ئەم بوارە، تەنانەت بۆ ئامادەبوون و چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەرتووکی تایبەت نووسراوە، بە لەبەرچاوگرتنی هەندێک سنوور و تایبەتمەندی، زۆرێک لە بابەتەکانی ئەتەکێت بێ گوێدانە ژێرکەلتوور لە وڵات و شارستانیە جیاوازەکاندا چەند بنەمایەکی هاوبەشیان هەیە وەک ئەتەکێتی خۆناساندن و تۆقەکردن،شێوازی میوانداریکردن و چۆنیەتی هەڵسوکەوت لە بۆنە و شوێنە گشتییەکان، ئەتەکێتی جلوبەرگ و بۆن و…
ئەم خولە تایبەتە بەو کەسانەی کە ئارەزوومەندن قۆناغەکانی سەرکەوتن ببڕن و سەردەمیانە هەڵسوکەوت بکەن و وەک کەسێکی خاوەن ئەزموون دەربکەون و نەبنە هۆی ڕەنجاندنی دەوروبەر.
ئەم خولە ئەم بەشانە لەخۆی دەگرێت:
١. بنەماکانی ئهتهكێت
٢. ئەتەکێتی شوێن و بۆنە کۆمەڵایەتییەکان.
٣. ئەتەکێتی پۆشاک و بۆن
٤. ئەتەکێتی خوان و میوانداری
٥. ئەتەکێتی سۆشیالمیدیا
٦. ئەتەکێتی کارگێڕی
٧. پەیوەندی و دەربڕینی جوان
٨. زمانی جەستە
٩. بەڕێوەبردنی تەشریفات و چالاکییەکان