خولی ئەتەکێت و پڕۆتۆکۆل

Table of Contents

لە سەردەمی ئێمەدا ئەتەکێت، ئەوەندە ئاڵۆز و تایبەتمەند و لق بە لق بووە کە کتێب و کۆرسێکی زۆر هەن بۆ ئەم بوارە، تەنانەت بۆ ئامادەبوون و چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەرتووکی تایبەت نووسراوە،  بە لەبەرچاوگرتنی هەندێک سنوور و تایبەتمەندی، زۆرێک لە بابەتەکانی ئەتەکێت بێ گوێدانە ژێرکەلتوور لە وڵات و شارستانیە جیاوازەکاندا چەند بنەمایەکی هاوبەشیان هەیە وەک ئەتەکێتی خۆناساندن و تۆقەکردن،شێوازی میوانداریکردن و چۆنیەتی هەڵسوکەوت لە بۆنە و شوێنە گشتییەکان، ئەتەکێتی جلوبەرگ و بۆن و…

ئەم خولە تایبەتە بەو کەسانەی کە ئارەزوومەندن قۆناغەکانی سەرکەوتن ببڕن و سەردەمیانە هەڵسوکەوت بکەن و وەک کەسێکی خاوەن ئەزموون دەربکەون و نەبنە هۆی ڕەنجاندنی دەوروبەر.

ئەم خولە ئەم بەشانە لەخۆی دەگرێت:

١. بنەماکانی ئه‌ته‌كێت

٢. ئەتەکێتی شوێن و بۆنە کۆمەڵایەتییەکان.

٣. ئەتەکێتی پۆشاک و بۆن

٤. ئەتەکێتی خوان و میوانداری

٥. ئەتەکێتی سۆشیالمیدیا

٦. ئەتەکێتی کارگێڕی

٧. پەیوەندی و دەربڕینی جوان

٨. زمانی جەستە

٩. بەڕێوەبردنی تەشریفات و چالاکییەکان

 

 

 

Scroll to Top