لەدونیای ئەمڕۆدا کەجیهانی کێبڕکێ و شارەزاییە، چۆنیەتی قسەکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکدا زۆر گرنگە، لە لایەکی ترەوە فێربوونی هونەری جوانبێژی و وتاربێژی و وانە وتنەوە تایبەت نییە بە چینێکی تایبەت و بە شوێنێکی تایبەت، بەڵکو هەموو ئەو کەسانەی کە جۆرێک لە هەڵسوکەوتی کەسی، پیشەیی و کۆمەڵایەتییان هەیە پێویستە فێری ئەو شارەزاییە بن. بەداخەوە زۆرجار بینیوومانە کەسێک کە خاوەن بەهرە و توانا و شارەزاییەکی زۆرە، بەڵام ناسراو نییە و ناتوانێت لەبەردەم کۆمەڵێک کەس وتارێک پێشکەش بکات یا باس لە هونەر یا شارەزایی و توانای خۆی بکات و بەپێچەوانەوە خەڵکانێک هەن کە شارەزایی و توانایەکی ئەوتۆیان نییە، بەڵام هونەری جوانبێژی و وتاردان و قسەکردنی زیرەکانەیان هەیە، زۆر لەپێشترن، ئێمە لەم خولەدا هاوکارتان دەبین بۆ ئەوە بەبێ ترس و بەشارەزاییەکی زۆرەوە لەکۆبوونەوە گشتی، خێزانی و کۆمەڵایەتییەکاندا وتار بدەن یا قسە بکەن.
بابەتەکانی ئەم خولە بریتییە لە:
١. گرنگی و بنەماکانی هونەری جوانبێژی و وتاربێژی
٢. دروستکردنی متمانەبەخۆبوون.
٣. دروستکردنی دەنگ
٤. زمانی جەستەی وتاربێژ
٥. ئامادەسازییەکان بۆ وتاردان.
٦. ڕووبەڕووبوونەوە و کۆنتڕۆلکردنی ترس.
٧. قایلکردن و کارتێکردن لەسەر جەماوەر.
٨. ڕاهێنان و جێبەجێکردنی تەکنیکەکان.