بەرنامەکانی ڕاهێنانی ڕاهێنەران (Training of Trainers -TOT) بوونەتە یەکێک لە گرنگترین و پێویستترین پلان و بەرنامەکانی ڕاهێنان لە دامەزراوەکانی کەرتی گشتی و تایبەت و تەنانەت NGOـیەکانیشدا، بەهۆی پێویستی زۆریان لە ئامادەکردن و بڕوانامەدانی ڕاهێنەرانی پیشەیی، و کارکردن لەسەر پەرەپێدانی توانا پیشەیی و سەرکردایەتییەکانی فێرخوازان و کارمەندانیان .
TOT ، بەرنامەیەکی ڕاهێنانە کە ئامانجی سەرەکی ڕاهێنان و ئامادەکردنی ڕاهێنەری نوێ و پێدانی ئەو زانیاری و کارامەییە کە پێویستیانە لە ڕاهێنان و فێرکردن بەپێی پێوەری تایبەت کە دەبێت ڕاهێنەرێکی سەرکەوتوو جێبەجێی بکات و ئەمەش وایە لەلایەن ڕاهێنەرانی پیشەییەوە ئەنجام دەدرێت بە ئامانجی یارمەتیدانیان بۆ ئەوەی بچنە ئاستی ڕاهێنانی پیشەیی لە جیهانی ڕاهێناندا بۆ ئەوەی دامەزراوە و کۆمپانیاکان بتوانن وەک ڕاهێنەری پیشەیی پشتیان پێ ببەستن.
بەو پێیەی ئەم بەرنامەی ڕاهێنانە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ بازاڕی کاری جیهانی – و بێگومان لەهەرێمیشدا،کە دەتوانین یارمەتیدەرتان بین بۆ ئامادەکردنی ڕاهێنەری بەتوانا.
- بیردۆز و شێوازەکانی فێربوونی راھێنراوان.
- شیکردنەوەی پێویستییەکانی ڕاهێنان.
- چۆنیەتی ئەنجامدانی پێویستییەکانی ڕاهێنان بۆ کۆمپانیاو ڕێکخراوەکان.
- کارامەییەکانی پێشکەشکردنی سەرکەوتوو.
- ڕێکخستن و پێشکەشکردن وهەڵسەنگاندنی ڕاهێنان.
- چۆنیەتی دروستکردنی جانتای ڕاهێنان.
- جێبەجێکردن و هەڵسەنگاندن دوای ڕاهێنان.
- بەڕێوەبردنی خولی ڕاهێنان.
- هەڵسوکەوت لەگەڵ کەسایەتییە جیاوازەکانی ڕاهێنراوان.