فرۆش تەنها فرۆشتنی کالایەک لە فرۆشگا یا سۆپەڕمارکێتێک نییە، پێشکەشکردنی هەر خزمەتگوزارییەک بە جەماوەر لەبەرامبەر پارە، پێی دەگوترێت فرۆش، ئینجا بەرهەمەکە کالا بێت یا خزمەتگوزاری. بەداخەوە زۆربەی کڕیارەکان گللەیی نەبوونی بازاڕ و کڕیار دەکەن، بەڵام چەند مەترێک لەوبەرتری ئەو هاوشێوەی ئەو، بازاڕێکی گەرمی هەیە، یا خود دەڵێن ئەمە هەر بەفرۆشیاری لەدایکبووە، بەڵام لەسەردەمی زانیاری و تەکنەلۆژیا ئەم بیرۆکەیە ڕەت کراوەتەوە و ئەگەر کەسەکە باوەڕی بەخۆی هەبێت و پەرە بەتواناکانی بدات، دەتوانێت ببێت بە فرۆشیاری پڕۆفێشنال و سەرکەوتوو.
لەم خولە هاوکارتان دەبین بۆ ئەوەی ببن بە باشترین فرۆشیار لەبواری خۆتان:
١. بنەماکانی فرۆش و فرۆشیاری (ئەتەكێت و زمانی جەستە ، دروستکردنی متمانە، هونەری ئاخاوتن، …) .
٢. پەرەپێدانی کەسی (بەڕێوەبردنی خود، چارەسەرکردنی کێشە، بڕیاردان، …) .
٣. چەند بنەمایەکی بازاڕدۆزی .
٤. بنەماکانی فرۆش.
٥. تایبەتمەندییەکانی فرۆشیاری پڕۆفێشنال.
٦. هونەری جوانبێژی و وتاربێژی فرۆشیار.
٧. چەند تەکنیکێک بۆ فرۆشی زیاتر.
٨. دانوستاندن و قەناعەت پێهێنان.
٩. جۆرەکانی کەسایەتی لە کڕیار و هەڵسوکەوتکردن لەگەڵیان
١٠. وەفادارکردنی کڕیاران