ڕه‌سول ساڵح خۆشناو نووسه‌ری په‌رتووكه سه‌باره‌ت به بیرۆكه‌ی نووسینی ئه‌م په‌رتووكه له لێدوانێكدا گوتی: “له‌و ئاگادارییانه‌ی كه بۆ ده‌رفه‌تی كار ده‌مبینی، له‌باره‌ی مه‌ندوبی بوو، به‌دڵنیاییه‌وه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌م كاره ده‌كرد، زانیاری ئه‌وتۆیان نه‌بوو و یا له‌به‌ر ناچاری یا حه‌زه‌وه ده‌ستیان پێ ده‌كرد و كاتێكی زۆری ده‌وێ تا كه‌سه‌كه له‌كاره‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت و ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی كه‌م ده‌بوو، بۆیه ئه‌م په‌رتووكه‌م بۆ كتێبخانه‌ی كوردی به‌پێویست زانی”.
هه‌روه‌ها خۆشناو له‌باره‌ی كتێبه‌كه گووتی” كتێبه‌كه له حه‌وت به‌ش و 150 لاپه‌ڕه پێكهاتووه، به‌شی یه‌كه‌م باس له ئه‌ته‌كێت و زمانی جه‌سته‌ی تایبه‌ت به نوێنه‌ری فرۆش ده‌كه‌ین، له‌به‌شی دووه‌م چه‌ند بنه‌مایه‌كی بازاڕدۆزی باسی لێوه كراوه، به‌شی سێیه‌م سه‌ره‌تای پڕۆسه‌ی مه‌ندوبی و سه‌ردانكردنی شوێنه‌كان ڕوونكراوه‌ته‌وه، به‌شی چواره‌م ته‌كنیكییه‌كانی دانوستاندن و قه‌ناعه‌ت پێهێنان ئاماژه‌یان بۆ كراوه، له گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م و نه‌دانه‌وه‌ی قه‌رز له كێشه گه‌روه‌كانی كاری مه‌ندوبییه كه له‌به‌شی پێنجه‌م بۆ ڕێگریكردنی لێی چه‌ند ته‌كنیك و ڕێكاریك خراوه‌ته‌ڕوو، به‌شی شه‌شه‌م تایبه‌ته به فرۆش له‌سه‌رده‌می قه‌یراندا و به‌شی كۆتایی یا حه‌وته‌م باس له فرۆشی ته‌له‌فۆنی ده‌كات”.
شایانی باسه ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ئاشتی ئه‌ركی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه و 500 دانه‌ی لی چاپ كراوه.