شت گەلێک لە ڕابردوودا بوونی هەبووە کە ڕەنگە ئێستا بەلای ئێمەدا نامۆ بێت و هەندێک داب و نەریتی کۆمەڵایەتی کە لە ڕابردوودا باو بوون بە دڵنیاییەوە ئێستا لای ئێمە سەیرن. بەڵام لەو سەردەمەدا خەڵک دەبوو ئەو داب و نەریتە بە جددی وەربگرن بۆ ئەوەی لەلایەن کۆمەڵگاوە قبوڵ بکرێن. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، هەرچەندە ڕەنگە ئێستا نامۆ دەرکەون، بەڵام دەتوانن تێگەیشتنێکی زیاترمان لە ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤەکان لە ڕابردوودا پێببەخشن.
لەم بەشەی خوارەوەدا فێری داب و نەریتە کۆمەڵایەتییە سەیر و سەمەرەکان دەبین کە لە ڕابردوودا هەبوون.
1- لە چێشتخانەدا پیاوان داوای خواردنیان بۆ خانمان دەکرد

تەنانەت لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمیشدا نەریت بووە پیاوان لە چێشتخانەکاندا خواردنی ئافرەتان داوا بکەن. بێگومان پیاوە بەئەدەبەکان سەرەتا پرسیاریان لەخانمەکە دەکرد کە لەگەڵیان بوو حەز دەکەیت چ جۆرە خواردنێک بخوات، بەڵام دیسانەوە، پێدەچێت ئەم ڕەفتارە بەپێی پێوەرەکانی ئێستا جۆرێک لە کۆنتڕۆڵکردن بێت.
2- ئافرەتان تەنها دەیانتوانی دیاری دەستی بدەن بە پیاوان

ئەتەکێت لە سەردەمی ڤیکتۆریادا زۆر گرنگ بوو، ئەگەر ژنێک بیەوێت دیارییەک بداتە پیاوێک، دەبوو خۆی دروستی بکات، توانای دروستکردنی سفر بۆ سەدی دروستکردنی دیاری نیشانی دەدا کە دەبێتە ژنێکی باش بۆ هاوسەرگیری و ژیان.
3- ئامۆژگاری خەڵک دەکرا لەکاتی قسەکردن بە تەلەفۆن پێبکەن

ئەوانەی بەرپرسیار بوون لە وەڵامدانەوەی تەلەفۆنەکان ئامۆژگاری کرابوون کە لەکاتی قسەکردندا زەردەخەنە بکەن هەرچەندە ئەو کەسەی لە سەرەکەی تری هێڵەکە بوو نەیدەتوانی بیانبینێت. چونکە وا بیردەکرایەوە کە پەیوەندیکەر لە تۆنی دەنگەوە دەزانێت کە ئایا ئەو کەسە زەردەخەنە دەکات یان نا.
4- نەدەبوو دایک و باوک یاری لەگەڵ کۆرپەکانیان بکردایە

ئامۆژگاری دایکان و باوکان کرا کە لە مانگەکانی یەکەمی دوای لەدایکبوونی منداڵەکەیاندا، سۆز و خۆشەویستی بۆ منداڵەکەیان نیشان نەدەن، لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەمدا شارەزایان پێیانوابوو یاریکردن لەگەڵ منداڵێکی ساوا و لەباوەشگرتنی لەکاتی گریاندا تێکی دەدات.
5- ئافرەتانی سەردەمی ڤیکتۆریا بۆ ڕاکێشانی سەرنجی پیاوان باوەشێنیان بەکار دەهێنا

ژنانی سەردەمی ڤیکتۆریا نەیاندەتوانی ڕاستەوخۆ سەرنجی پیاوان ڕابکێشن چونکە بە کارێکی ناشایستە دادەنرا، هەر لەبەر ئەم هۆکارە هەندێکیان بۆ ئەم کارە ڕوویان لە ڕێگەی ترەوە کردبوو، وەک بەکارهێنانی باوەشێن بۆ دەربڕینی ئارەزووی خۆیان. داخستنی باوەشێن ئەوەی دەگەیاند کە ژنەکە حەز دەکات قسە لەگەڵ وەرگری پەیامەکەی بکات و کردنەوەی پانکەکەش بە مانای ئەوە بوو: “چاوەڕوانم بە”.
6- پولی پۆستە بۆ ناردنی نامەی نهێنی بەکارهاتووە

ڕێگایەکی تری نهێنی بۆ پەیوەندیکردن بەکارهێنانی زەرف و پولی پۆستە بوو، ئەو شوێنەی کە مۆرەکە لێی دەدرا و لە چ گۆشەی زەرفەکەدا و چۆن دانرابوویە، چەندین مانای هەبوو، ئەگەر مۆرەکە لە گۆشەی سەرەوەی لای ڕاستی زەرفەکەدا هەڵواسرابوو، ئەوە مانای ئەوە بوو کە پیاو یان خانمەکە لە وەرگری نامەکە دەپرسێت ئایا حەزی پێدەکات یان نا. بەڵام ئەگەر پوولەکە لە گۆشەی خوارەوەی لای ڕاست دانرابوویە مانای وابوو نووسەری نامەکە نایەوێت وەڵام وەربگرێتەوە.
7- خەڵکی کۆشکی ڤێرسای دەبووایە بە نینۆک لە دەرگا بدەن

لویسی چواردەهەم، پاشای فەرەنسا، ئادابێکی کۆمەڵایەتی وردی دامەزراندبوو کە هەموو دانیشتووانی کۆشک دەبووایە ڕەچاوی بکەن، سەیرترینیان ئەوە بوو ئەگەر کەسێک بیویستبا لەگەڵ پاشا قسە بکات، لەبری ئەوەی لە دەرگا بدات، دەبووایە بە نینۆک لە دەرگا بدات، هەر لەبەر ئەم هۆکارە زۆربەی دەربارەکان نینۆکی پەنجە بچووکەکانیان درێژ دەکرد.
8. ئەندامانی بنەماڵەی شاهانەی فەرەنسا دەیانتوانی لەسەر سیسەم چاویان بە کەسانی تر بکەوێت
لە کۆشکی ڤێرسایدا، هیچ کێشەیەک نەبوو ئەگەر کەسانی دیکە سەردانی پاشا و شاژن بکەن کە هێشتا لەسەر سیسەم پاڵکەوتبوون، بەهۆی ئەمەوە تەنانەت شتێکیان هەبوو کە پێی دەگوترا “سیسەمی شایستە”، سیسەمێکی ڕازاوە کە دەسەڵات و پێگەی خۆیان دەگەیاند.
9- لە مەراسیمێکی گشتیدا خەڵک سەیری خواردنی لویسی چواردەهەمیان دەکرد

کاتێک پاشا لەگەڵ خێزانەکەی نان دەخوارد، دەربارەکان بەوەستان یان دانیشتن سەیری نانخواردنی پاشایان دەکرد. ئەگەر کەسێک هاتبا بۆ سەردانی بنەماڵەی شاهانە، دەیتوانی سەیری نانخواردنیان بکات. تا مەودای نێوان کەسی وەستاو یان دانیشتوو و مێزی بنەماڵەی شاهانە کورتتر بێت، پلەکەی بەرزتر بوو.
10- خزمەتکارەکانی هێنری هەشتەم دەبووایە هەموو ڕۆژێک لێفەکەی ماچ بکەن بۆ ئەوەی بزانن ژەهراوی نییە.
لە ڕابردوودا نەریتی پاشا و ئاغاکان بووە کە کەسێک تامی خواردنەکەیان بکات و دڵنیابێت لەوەی کە ژەهراوی نییە، بەڵام هێنری هەشتەم لەوەش زیاتر ڕۆیشت و خەڵکی ڕاسپارد کە هەموو بەشێکی جێگا و لێفەکەی ماچ بکەن بۆ ئەوەی دڵنیابێتەوە کە ژەهراوی نەکراوە.
