ماکرۆیەک بۆ گۆڕینی دەقی عەلی-کەی بۆ یونیکورد لە وۆرددا

Table of Contents

ئەمەشم دروست کرد کاتێک حکومەتی هەرێم، بڕیاری دا کە دەبێت لەجیاتی عەلی_کەی بە یونیکۆد بنووسرێت، هاوڕێیان کێشەیان هەبوو، هەڵسام بە دروستکردنی ئەم ماکرۆیە و بە یەک کرتە هەموو دەقەکەی دەکرد بە یونیکورد.

دانانی زۆر ئاسانە.

سەرەتا دەچیتە بۆخچە / Folderی ماکرۆ، لەوێ Alik2Unicode Macro V2.txt دەکەیتەوە و

 

چۆنیەتی دامەزراندنی کیبۆرد و فۆنتی یۆنیکۆد:-

1. بۆ دابەزاندنی فۆنتەکان، دەچیتە فۆلدەری Font و فۆنتەکان سلێکت دەکەیت و کلیک راست بکە و کرتە بکە سەرInstall (لە ویندۆز Xp: گشت فۆنتەکان کۆپی دەکەیت و دەچیتە ناو C: و لەوێ Windows دەکەیتەوە و دواتر فۆلدەری Fonts و لەوێ فۆنتەکان Paste دەکەیت).
2. سەرەتا لە فۆلدەری کیبۆرد بە پێی ویستی خۆت کیبۆردێک دابمەزرێنە (Ar بۆ ئەوانەی لە کیبۆردی عەرەبی راهاتوون و En بۆ ئەوانەی لە کیبۆردی ئینگلیزی راهاتوون). هەروەها دەتوانی ئەم لینکە کیبۆردەکان دابەزێنیت.
http://unicode.ekrg.org/download.html
بۆ دامەزراندنیان : (لە شێوەی عەرەبییەکەی وێرژنی دوو پیویستت بەم رێکارە نابێت) دوای دامەزراندنی کیبۆردەکە دەچیتە سەر کۆنترۆل پەنەل و لەسەر Region and Language کلیک دەکەیت و لەم پەنجەرەی کراوەتەوە دەچیتە سەر Keyboard and languge و لەوێ لەسەر Change keyboards کلیک بکە.
لە ویندۆ کراوەکە لەسەر Add کلیک بکە و لەوێ کلیک لەسەر Arabic (Kuwait) بکە و Show More هەڵبژێرە و بەدوای Kurdish keyboard En بگەڕێ و هەڵبژێرە و okی بکەن و دوبارە okی بکەن .
3.ماکرۆیەکم دروست کردووە بۆ گۆڕێنی ئەو نووسراوانەی بە عەلی- کەی نووسراون و کارئاسانییەکی زۆر دەکات، سەەرتا برۆ فۆلدەری ماکرۆ و وەک وێنەکان هاتووە لە وۆرد برۆ سەر View و لەوێ لەسەر Macros کرتە بکە و لە Macro Name بنووسە: Alik2Unicode و لەسەر Create کرتە بکە لە پەڕەیەی کراوەتەوە گشت شتەکان رەش بکەوە و ئەوەی لە ناو فایلی Alik2Unicode Macro V2.txt هەیە کۆپی بکە و بیخە ناو ئەو پەڕەی کراوەتەوە و بۆ زیادکردنی دوکمە (بە لێدانی ئەم دوکمەیە گشت نووسینەکانت بۆ دەکاتە یونیکۆد) بەدواداچوون بۆ وێنەکانی Help002.JPG و Help002.JPG بکە. (تێبینی: ئەگەر نووسینەکانت تێکچوو فۆنتی نووسینەکانت بکە بە NotoNaskhArabic و ئاگاداری وشە عەرەبی و ئینگلیزییەکان بە! وشە عەرەبییەکان دەبێت چاک بکەیتەوە و نووسینە ئینگلیزییەکان بکە بە فۆنتێکی تر وەک تایمس رۆمان).
پیرۆزە! ئێوە بوون بە خاوەنی کیبۆردی یۆنیکۆد.

 

تکایە بڵاوی بکەنەوە بۆ ئەوەی گشت کوردستانیان کیبۆردی یونیکۆد بەکار بهێنن.
لە دوعای خێر بێبەشمان مەکەن. (:

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

Scroll to Top