ئەتەکێتی بەشداریکردن لە چاوپێکەوتنە تەلەفزیۆنییەکان

ئەتەکێتی بەشداریکردن لە چاوپێکەوتنە تەلەفزیۆنییەکان

Table of Contents

چاوپێکەوتنە تەلەفزیۆنییەکان پێویستیان بە پەیڕەوکردنی کۆمەڵێک یاسای ئەتەکێت هەیە، کە پێشکەشکار و میوان دەبێت پێیەوە پابەندبن، جا چاوپێکەوتنەکە ڕاستەوخۆ پەخش بکرێت یان تۆمار بکرێت، لەم چوارچێوەیەدا، ڕاوێژکاری ئەتەکێت و دیزاینەری ڕواڵەت، (هند المؤيد)، باس لە ئامۆژگاری و ڕێساکانی پەیوەست بە ئەتەکێتی چاوپێکەوتنە تەلەفزیۆنییەکان دەکات، لە خوارەوە ڕوونکراوەتەوە:

 

یاساکانی ئەتەکێت کە میوان دەبێت پەیڕەوی بکات:

  • دەبێت میوان و پێشکەشکار بە درێژایی بەرنامەکە بە شێوەیەکی دیسپلیندار و ڕێک دابنیش.
  • دانیشتن بە شێوەیەکی دیسپلیندار بە درێژایی بەرنامەکە، واتە ڕێککردنی جەستە، ئەمە جگە لەوەی پێویستە پێیەک لەسەر پێیەک دانەنرێت لەبەر ڕێزگرتن لە بینەر.
  • پێویستە میوان پێش دەرکەوتن، ئاشنای سروشتی بەرنامەی تەلەفزیۆنی و پێشکەشکار بێت، هەروەها زانیاری پێویستی لەسەر بابەتی ئەڵقەکە هەبێت، هەروەها پابەند بێت بە پرسیارەکانی پێشکەشکار.
  • هەڵبژاردنی جلوبەرگی فەرمی یا نیمچە فەرمی، لەبەر ڕێزگرتن لە بەرنامە و دیمەنەکان، هەروەها لە ئیکسسواراتە نابریقەدار و زیادەڕەوی نەکرێت.
  • ئامۆژگاری ناکرێت ماکیاژێکی تۆخ یان جوانکاری لەبەر بکرێت، تا ڕوخسار سادەتر بێت، دەرکەوتنی جوانتر و باشترە.
  • پابەندبوون بە ئەخلاقی گشتی و یاسا ئەخلاقییەکان، هەروەها زەردەخەنەکردن و وازهێنان لەزیادەڕەوی لەگاڵتەجاڕیدا.
  • بە دەنگێکی ئارام قسە بکە، لە هەمان کاتدا دوور بکەوەرەوە لەبڕينی قسەکانی پێشکەشکار.
  • دوورکەوتنەوە لە ساختەکردن لە کاتی قسەکردنی تەلەفزیۆنیدا.
  • وەڵامدانەوەی پرسیارە شەرمەزارکەرەکان بە شێوەیەکی دیپلۆماسی.
  • گرینگی بە هەڵبژاردنی وشەکان بدە، جگە لە پێویستی هەڵبژاردنی یەک زمان لە قسەکردندا، لەگەڵ وەرگێڕانی هەر زاراوەیەکی بیانی بەپێی زمانی بەرنامەکە.
  • لە کاتی قسەکردندا خۆت بەدوور بگرە لە جوڵاندنی دەستەکان.
  • لە کاتی قسەکردندا نابێت بەهای بینەر یان پێشکەشکار بە کەم سەیر بکرێت.

یاساکانی ئەتەکێت کە پێشکەشکار دەبێت پەیڕەوی لێبکات:

  • پەیوەندی چاو لەگەڵ میوان، ڕێزگرتن لێی پیشان دەدات.
  • ئارامگر و سنگ فراوان بە، لە هەمان کاتدا دوور بکەوەرەوە لە ئەنجامدانی هەندێک جوڵەی دەمارگیری.
  • گرنگی بە دەربڕینە دروستەکان بدە.
  • بە دەنگێکی ئاسوودە و ڕوون قسە بکە نەک نزم.
  • هەڵبژاردنی وشەکان زۆر بە وردی بەتایبەت ئەگەر بەرنامەکە زیندوو بێت و ڕاستەوخۆ پەخش بکرێت.
  • خۆی لەوتنی (ئم) بەدوور بگرێت.
  • باش نییە ڕەفتارێک یان وشەیەک لە قسەکاندا دووبارە بکرێتەوە.
  • هەڵبژاردنی جلوبەرگی گونجاو و ڕێک، بەگوێرەی داب و نەریتی کۆمەڵگا.
  • پێشکەشکاری کۆبوونەوەکە پێویستە بە باشی خۆی بۆ تەوەری ئەڵقەکە ئامادە بکات، زانیاری تەواو سەبارت به میوان و بابەتەکە هەبێت.
  • پێشکەشکاری ئەڵقەکە پێویستە پێشوازی لە میوانەکە بکات، بە ئامادەکارییەکی باش بۆ بابەتەکەی ئەڵقەکە، بەبێ ئەوەی پشت بە تایبەتی بە ستافی ئامادەکارییەکان ببەستێت.
  • پێدانی مافی پێشکەشکردن بە میوان، بەبێ ئەوەی پێشنیار بکات.
  • دوور بکەوەرەوە لە پچڕاندنی قسەی میوان.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

Scroll to Top