ئەتەکێتی سەردانکردن لەجەژنی ڕەمەزاندا

ئەتەکێتی جەژن

Table of Contents

سبەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانە، کە بۆنەیەکی ئایینی و کۆمەڵایەتییە و خەڵکی سەردانی یەکتر دەکەن و ئەم بۆنەیە لەیەکتری پیرۆز دەکەن و هیوای قەبولبوونی تاعەت و عیبادەت و ڕۆژانێکی خۆشتر و باشتر بۆ یەکتر دەخوازن.

ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان لە ناوەڕاستی مانگی ڕەمەزانەوە دەست پێدەکات، بەتایبەت کڕینی جلوبەرگ و شیرینی نوێ، هەروەها ئامادەکردنی ماڵەکە بۆ پێشوازی میوانان، هاوکات هاوکاریکردنی کەسانی بەساڵاچوو، بەتایبەتی دراوسێکان، لەکاتی پێویستدا، واتە هاوکاریکردنیان لە کڕین و دابنیکردنی پێداویستییەکان.

 

وەکو دەزانین هەر بۆنەیەکی کۆمەڵایەتی پێویستی بە ڕێسا و ڕێکاری تایبەت بەخۆی هەیە، لەم بابەتەی خوارەوەدا، چەند یاسایەکی تایبەت بەم بۆنەیە دەخەینە ڕوو:

یاساکانی تایبەت بە ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان

پیرۆزبایی کردن لە خزم و دۆستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە لەڕێگەی سەردانە خێراکانەوە بەدی دێت کە نابێت زیاترلە نیو کاتژمێر بخایەنێت، هاوکات لەبەرکردنی جلوبەرگی جوان و پۆشتە و بوونی زەردەخەنە لەسەر ڕوخسار و دوورکەوتنەوە لە توڕەیی و گلەیی و گازەندە لەم سەردانەدا پیویستە، هەروەها دوورکەوتنەوە لە قسەکردن لەسەر پرس و بابەتە بەکێشە و پڕلەمقۆکان.

پێدانی دیاری و جەژنانە بە منداڵان و کەسانی نزیک بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە نەریتێکی جوانە و ئەگەر لە زەرفی ڕنگاوڕەنگ بێت باشترە، بیرەوەرییەکی جوان لای کەسی وەرگر دەهێڵێتەوە.

لەکاتی پیرۆزبایی هاتنی جەژن دەتوانین دیاری بەنرخ پێشکەش بە دایک و باوک یان هاوسەرمان بکەین.

هیچ ڕێگرییەک نییە لە پیرۆزبایی کردن لە هاوڕێیان لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە، و هاوکارانی کار لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئیمەیڵەوە.

باشترە میوانەکان لەلایەن خاوەن ماڵەوە پێشوازییان لێ بکرێت، بۆیە دروست نییە منداڵ یان خزمەتگوزاری ماڵ دەرگا بکەنەوە.

لە کاتی ئاهەنگی جەژنی ڕەمەزان و پێشوازیکردنی میوانەکاندا خواردنی جۆراوجۆر پێشکەش دەکرێت، بەبێ ئەوەی پێداگری لە میوانەکە بکرێت لەکاتی خواردن و دەبێت ڕێگەی پێبدرێت بەو شێوەیەی کە خۆی دەیەوێت بیخوات.

ئەگەر سەردانەکە بۆ کەسێک بێت کە نزیک نییە لە سەردانکەر، پێویستە ئاگادار بکرێتەوە کە دێت بۆ پیرۆزبایی لە بەروارێکی دیاریکراو، لە ڕێگەی مۆبایلەوە.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

Scroll to Top