تەندروستی دەنگ

Table of Contents

پێشەکی

تەندروستی دەنگ بریتیە لە کۆمەڵە ڕێکارێک بۆ نەهێشتنی بەکارهێنانی خراپ و نادروستی دەنگ، تەندروستی خۆراک، پاراستنی شێی قوڕگ، ڕەچاوکردنی تەندروستی جەستەیی و دەروونی و هتد، کە پێویستن بۆ ئەوەی خەڵک بەگشتی و بەکارهێنەرانی پیشەیی دەنگ بەتایبەت، ببنە خاوەنی دەنگێکی سروشتی و تەندروست، ڕەچاوکردنی ئادابەکانی دەنگ لە هەندێک کەسدا زیاتر پێویستە، ئەم کەسانە بریتین لە منداڵانی بەژاوەژاو، ژن و پیاوی قسەخۆش، بەکارهێنەرانی دەنگی پیشەیی، وتاربێژان و ئەوانەی بەدەست نەخۆشی جۆراوجۆری قوڕگەوە دەناڵێنن.

 

ا- خۆبەدوورگرتن و نەهێشتنی بەکارهێنانی خراپ و نادروستی دەنگ، وەک:

– دوور بکەوەرەوە لە هاوارکردن وقیژاندن.

– دوور بکەوەرەوە لە کۆکە و پاککردنەوەی قوڕگ تەنها ئەگەر پێویست بوو و بە نەرمی.

– دوور بکەوەرەوە لە پێکەنین و گریان بە دەنگی بەرز.

– دوور بکەوەرەوە لە تەقلیدکردنی دەنگ.

– دوور بکەوەرەوە لە قسەکردنی لەناکاو و بە فشار و بەهەولدانی زۆر.

– بۆ ماوەیەکی زۆر سەرت بۆ لایەک مەکێشە.

– دوور بکەوەرەوە لە وەرزشە بەژاوەژاوەکان.

– بە دەنگێکی بەرز و نەرم و بە خێرایی ئاسایی و مامناوەند قسە بکە.

– ئەگەر کێشەیەکت لە دەنگتدا هەبوو، گۆرانی مەڵێ، یا وتار یان ڕاپۆرتێکی زارەکی بدەیت.

– لەکاتی بەرزکردنەوەی شتە قورسەکاندا خۆت لە قسەکردن بەدوور بگرە.

– بە نەرمی و ئاسانی قسە بکە.

– لەکاتی قسەکردن یان بەکارهێنانی دەنگت بەشێوەیەکی پیشەیی سەرت ڕێک ڕابگرە و ماسولکەکانی دەموچاو و قوڕگ و مل و شان توند مەکەرەوە.

– لە شوێنی بەژاوەژاو قسە مەکە.

– تا دەتوانی قسەکردنت سنووردار بکە.

– مەودای خۆت لەگەڵ ئامادەبووان ڕێکبخە بۆ ئەوەی پێویست نەکات بە دەنگی بەرز قسە بکەیت.

– کاتێک تووشی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە دەبیت وەک سەرمابوون یان هەوکردنی قوڕگ دوور بکەوەرەوە لە زۆر قسەکردن.

– پێش دەستپێکردنی ڕاهێنانی دەنگی پیشەیی، دەنگت بە شێوەیەکی پیشەیی بەکارمەهێنە.

– لەکاتی سترێس و بەکێشە و دڵەڕاوکێ قسە مەکەن.

– خۆتان دوور بگرن لەوەی وەک منداڵی بچووک قسە بکەن.

 

ب- تەندروستی دەنگ بەهۆی خۆراکەوە:

– ئاگاداربە لە خواردنی بەهاراتی توند بە تایبەت بیبەر.

– دوور بکەرەوە لە کحول و تووتن و جگەرەکێشان.

– ئاگاداربە لەکاتی بەکارهێنانی ماددە ترشەکان وەک سرکە.

– خواردنی خۆراکی سورکراوە سنووردار بکە.

– ئەو کەسانەی کە حەساسیەتیان هەیە پێویستە خۆیان لە خواردنی ئەو خۆراکانە بەدوور بگرن کە حەساسیەیان پێی هەیە، وەک تەماتە و باینجان و … هتد.

– ئاگاداربە لە خواردنی ئەو خۆراکانەی کە چەوری زۆریان تێدایە وەک کەرە و کرێم و خۆراکە چەورەکان.

– دوور بکەوەرەوە لە خواردنی خواردنە زۆر شیرینەکان.

– دوور بکەوەرەوە لە خواردنی وەک چپس و پفەک.

– ئاگاداری خواردنی ئەو ماددانە بە وەک قاوە، شیری چڕ، شوکولاتە، بنێشت، خواردنەوە گازییەکان و … هتد، کە شێداری بۆری هەناسە کەم دەکاتەوە و وشکی پەردەی بەڵغەمی قوڕگ و دەم زیاد دەکات.

– شلەی زۆر گەرم یان زۆر سارد مەخۆرەوە.

 

ج- پاراستنی شێداری قوڕگ:

ئاو یەکێکە لە گرنگترین دابینکەرانی شێ لە سیستەمی دەنگدا. بۆیە هەموو کەسێک بە تایبەت بەکارهێنەری دەنگی پیشەیی، پێویستە ڕۆژانە بە تێکڕا دوو لیتر (٨ پەرداخ) ئاو بخواتەوە.

بەکارهێنانی شەربەتی سروشتی و خواردنی چەند دڵۆپێک ئاوی لیمۆ و بەکارهێنانی مەعجونی ددان کە شێی ناو دەم زیاد دەکات دەتوانێت سوودی هەبێت.

 

د- تەندروستی جەستەیی و دەروونی:

باری جەستەیی و دەروونی مرۆڤ کاریگەری زۆری لەسەر دەنگی هەیە.

ئاگاداری تەندروستی خۆت بە و بەردەوام وەرزش بکە.

دوور بکەوەرەوە لە ژینگەی تۆزاوی و دوکەڵاوی و ئەگەر پێویست بوو دەمامک بەکاربهێنە.

لە ژینگە ساردەکاندا، خۆتان باش داپۆشێنن.

کاتێک نەخۆشییەکی درمی کۆئەندامی هەناسەت هەیە سەردانی پزیشک بکە.

ئاگاداری تەندروستی دەروونی خۆت بە.

هەر جۆرە کێشەی دەنگ، بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە بە جددی وەریبگرە و سەردانی پزیشک بکە.

دوور بکەرەوە لە بەرزکردنەوەی شتە قورسەکان.

دوور بکەوەرەوە لە بەرکەوتنی کەش و هەوای سارد و گەرم و وشک.

بەکار‌هێنانی ئامێری پاراستنی شێداری هەوا لە ماڵ و شوێنی کار.

هەڵمی کیمیایی گەرم و خراپکەر هەڵمەمژە.

هەناسەدان لە ڕێگەی لووتەوە بەتایبەتی کاتێک هەوا پیس دەبێت.

ڕۆژانە بە تێکڕا ٧-٨ کاتژمێر پشوو بدە.

بۆ کۆنترۆڵکردنی نیشانەکانی هەوکردن و گیرانی لووت سیرۆمی شۆردن بەسوود بەکاربهێنن.

 

 

لەبەرئەوەی گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ دەم (ڕیفلۆکس) لەوانەیە ببێتە هۆی هەوکردنی قوڕگ یان برینی بەرکەوتن، واباشە ڕەچاوی ئەمانەی خوارەوە بکرێت:

– خۆراک بە ڕێژەیەکی کەم و بەشێکی زیاتر بخۆ.

– سێ کاتژمێر پێش خەوتن هیچ شتێک مەخۆ.

– لەکاتی خەوتندا سەرت ١٥ بۆ ٢٥ سم لە لەشت بەرزتر دابنێ.

– دوور بکەوەرەوە لە جگەرەکێشان.

– کەمتر چەوری بخۆ و پرۆتینی زیاتر بەکاربهێنە.

– دوور بکەوەرەوە لە خواردنی ئەو مادانەی وەک قاوە و شەربەتی ترش و هتد کە دەبنە هۆی دڵەکزێ.

– فشاری دەروونی کەم بکەرەوە.

– جل و بەرگی بەرین لەبەر بکە.

– ڕەچاوی پاکوخاوێنی دەم و ددان بکە.

 

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

Scroll to Top