بۆ ڕاهێنەران (١):
دەوترێت: وێنەیەک بەهای هەزار وشەیە. بۆیە وێنەکانی پێشکەشکردنی ڕاهێنانەکانت بە وردی هەڵبژێرە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەت.
بۆ ڕاهێنەران (٢):
ڕەچاوکردنی یاسای (4 * 4 )
واتە: بۆ هەر سلایدێك چوار دێڕ و بۆ هەر دێڕێك چوار وشە.
بۆ ڕاهێنەران (٣):
یاسای (1 * 1)
بە واتای: بۆ هەر سلایدێک تەنها یەک بیرۆکە.
بۆ ڕاهێنەران (٤):
یاسای (1 * 7)
واتە: هەر حەوت خولەک جارێک، ڕەفتارێکی جیاواز ئەنجام بدە، لانیکەم بۆ ئەوەی سەرنجی فێرخوازان لای تۆ بمێنێتەوە، وەک : پرسیارکردن، ڕاپرسی …
بۆ ڕاهێنەران (٥):
پاشبنەمای سلایدەکان بە گواستنەوە لە یەکەیەکەوە بۆ یەکەیەکی تر بگۆڕدرێت ، ئەمە یارمەتی فێرخوازەکان دەدات تێبگەن کە تۆ چی دەڵێیت.
بۆ ڕاهێنەران (٦):
یەکێک لە ئامۆژکارییەکانی ڕاهێنەرە گەورەکانمان:
فێرخوازەکانت ئەو زانیاریانەی کە بە ئامرازی بینراو پێیان دەیدەیت زیاتر لەبیریان دەمێنێتەوە، لەوەی کە بە شێوەی زارەکی پێیان دەیدەیت.
بۆ ڕاهێنەران (٧):
کۆبوونەوەی ڕاهێنان و ڕۆژی ڕاهێنانەکە بە باشی دابخە، پشتڕاستی بکەرەوە کە دەتەوێت چی بگەیەنیت بە فێرخوازەکانت.
بۆ ڕاهێنەران (٨):
فێرخوازان دەزانن چۆن بخوێننەوە، بۆیە ئەوەی لەسەر سلایدەکان نووسراوە مەخوێننەوە، بەڵکو ناوەڕۆکەکەی ڕوون بکەنەوە و جەخت لەسەر خاڵە سەرەکییەکان بکەنەوە.
بۆ ڕاهێنەران (٩):
یەکێک ئامانجەکانی یەکترناسینی ڕاهێندراوان بریتییە لە توانەوەی سەهۆڵەکە و بڵاوکردنەوەی ئاشنابوون لە نێوانیاندا، بۆ ئەمە مەبەستە چەندین شێواز هەیە، ورد بە لە هەڵبژاردنی ئەوەی کە لەگەڵ فێرخوازەکانتدا دەگونجێت.
بۆ ڕاهێنەران (١٠):
بەڵێن بە فێرخوازەکانت مەدە کە لە کۆتایی بەرنامەکەدا کۆپییەکی پاوەرپۆینتەکە دابەش دەکەن، بزانن چی بۆیان گرنگە، پاشان لە کۆتایی بەرنامەکەدا ئەوەی دەتەوێت بۆیان دابین بکە.
بۆ ڕاهێنەران (١١):
بەکارهێنانی نوکتە و تەنز لە بەرنامەکانتدا وەک خوێی خواردن وایە، بۆ نەهێشتنی فشارە، لەگەڵ ئەوەشدا جیاوازی بکە لە نێوان ڕاهێنەر و گاڵتەجاڕدا.
بۆ ڕاهێنەران (١٢):
ئاگاداربوونی فێرخوازەکانت لە ئامانجەکانی بەرنامەکە، پێوانەکردنی ئەو ئەنجامانەی کە بەدەستیان هێناوە، ئاسانتر دەکات.
بۆ ڕاهێنەران (١٣):
ڕاهێندراوان زۆر حەز دەکەن بزانن کەی دەست پێدەکات؟ و کەی کۆتایی دێت؟ وکەی کاتی پشوودانە؟ بۆیە بۆیان ڕوونی بکەرەوە و پابەند بن پێیەوە.
بۆ ڕاهێنەران (١٤):
وەستان لە پشت پۆدیۆم (مەنەسە)وە بۆشایی لە نێوان تۆ و فێرخوازەکانتدا دروست دەکات، بۆیە لە نێوانیاندا بڕۆن بۆ بەدەستهێنانی نزیکبوونەوە.
بۆ ڕاهێنەران (١٥):
ڕاهێندراوان کە دەزانن تۆ کورتەیەک لە قسەکانت بۆ کەسانەی کە درەنگ هاتوون، دەڵێتەوە ، لەوانەیە ئەمە هۆکارێک بێت کە هەندێک کەس پابەند نەبن بە زوو ئامادەبوون.
بۆ ڕاهێنەران (١٦):
ڕاهێنان لەسەر بنەمای پێویستیی ڕاهێنانی ورد، بۆ هەڵسەنگاندن و پێوانەکردنی کاریگەرییەکانی ئاسانە.