ئەتەکێتی کۆبوونەوەی بازرگانی

ئەتەکێتی کۆبوونەوەی بازرگانی

Table of Contents

یاسای گشتی ئەتەکێت لە شوێنی کاردا ئەوەیە کە هاوکار و هاوڕێیەکی باش بیت و بتوانیت لەدیدار و کۆبوونەوەکاندا یادگاری چێژبەخش دروست بکەیت کە هەمووان ئارەزووی دووبارەکردنەوەی دەکەن.
ئەگەر کۆبوونەوەت لەدرەوەی فەرمانگەی خۆت هەیە، زوو مەچۆ بۆ شوێنی کۆبوونەوەکە، دەتوانیت ٥ بۆ ١٠ خولەک زووتر بگەیت، ئەگەر زۆر زووتر بگەیت پێشێلکردنی تایبەتمەندییەکانییە، لەوانەیە ئامادە ئەوان نەبن یان کۆبوونەوەیەکی تریان هەبێت، جگە کۆبوونەوەکانی ناو دامەزراوەی خۆتان، کە هەمووان کەسانی ناوخۆیین.
ناساندن دەبێت لە لایەن خانەخوێیەوە ئەنجام بدرێت. بەگشتی گرووپی میوان و تازەهاتووان هەست بە لاوازی و ناڕەحەتی دەکەن، بۆیە لە پێشەکیدا پێویستە لە بەرزترین کەسەوە دەست پێ بکەین. ئەگەر هەمووان وەک یەک بن، ئێمە لەو نامۆیە دەست پێدەکەین تا هەست بە باشتر بوون بکات.
لەبیرمان نەچێت لە ئەتەکێتدا کەمکردنەوەی گرژی بۆ ئەوانی تر و دروستکردنی میزاجێکی باش و بیرکردنەوە لە هەستی کەسانی تر، بنەما و یاسایەکی سەرەکییە.
ئەگەر یەکێک لە هاوکارەکانمان لە کۆبوونەوەکەدا قسەی نەکرد و هیچ بەشدارییەک ناکات واباشترە دەرفەتی دەربڕینی پێبدەین، بۆ نمونە دەتوانین ئەرکی تێبینی کردنی کۆبوونەوەکەی پێ بسپێرین بۆ ئەوەی هەست بە سوود و گرنگی بکات و کەسانی دیکە ڕێزی لێ بگرن.
ناوی کەسەکان بزانە و دڵنیابە بە ناوی خۆیان بانگیان دەکەیت. کاتێک خەڵک ناوەکەیان دەبیستن، گرژیەکانیان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە. تەنانەت لە شەڕ و جنێویشدا ئەگەر ناوی خۆیان ببیستن، کەمتر ئازاریان دەدات. بۆیە ئەگەر بزنس کارتی کەسێکمان وەرگرت، نەریتە ناوی کەسەکە بە دەنگی بەرز بخوێنینەوە، دواتر کارتەکە بخەینە گیرفانی خۆمانەوە.
ڕێنمایی و چاپکراو بە ژمارەی ئەندامەکان ئامادە بکە، نەک تەنها بیدەیت بە بەڕێوەبەری جێبەجێکار و ئەوانی تر بە دەست بەتاڵی دابنیشن.
پێویستە کۆنووسی کۆبوونەوەکە ئامادە بکرێت و بە ئیمەیڵ بۆ ئەندامان بنێردرێت، تەنانەت ئەگەر واژۆش نەکرابێت، ئەم کارە ڕێکخستن و پابەندبوونمان نیشان دەدات و پابەندبوونێک لە کەسەکەدا دروست دەکات کە قسەکانمان پیشان دەدات.
ئەگەر لە کۆبوونەوەکاندا حاڵەتێکی نەخوازراو ڕوویدا، بۆ نمونە ڤیدیۆپڕۆجێکتەرەکە کارناکات یان خواردن و ئاو ڕژایە سەر جلەکانت، لەم حاڵەتەدا هەموو چاوەکان لەسەر تۆیە، کاری پیشەیی ئەوەیە ئەم فشارە بشکێنیت و دابەشی بکەیت، بەم شێوەیە تۆ دەڵێیت: ئایا کەسێک دەتوانێت یارمەتیم بدات، ئێستا چی بکەم؟ بەم شێوازە کێشەی هەمووانە نەک تەنها تۆ، ئاگاداربن لەم دۆخەدا گلەیی کردن ناپڕۆفیشناڵترین کارە کە دەتوانرێت ئەنجام بدرێت. بۆ نمونە ئەگەر بڵێیت حەسەن 100 جار پێم وتیت پێش کۆبوونەوەکانمان ئەم داتاشۆیە بپشکنە!
بەڕێکردنی میوان کارێکی زۆر پیشەیی و جوانە، تەنانەت ئەگەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە زۆر چڕ و گەرموگوڕ بووبێت، بێگومان پێویستە میوانەکەش داوا بکات کە بە یاوەرییەوە نێن بۆ دەرەوە، تەنانەت میوانەکەش دەتوانێت داوای مۆڵەت بکات و دەرگای ژوورەکە دابخات بە شێوەیەکی تەواو ، زۆر پیشەیی و بەها و ڕێزمان بۆ خانەخوێ و کاتەکەی نیشان دەدات.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

Scroll to Top