ئەتەکێتی هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ خەڵکی باشوور و ناوەڕاستی عێراق

میوانداری خێڵەکانی عێراق

Table of Contents

هەموو وڵات و نەتەوەیەک دابونەریتی خۆی هەیە و کاتێک سەفەر دەکەیت بۆ شوێنێکی تری وەک باشوور و ناوەڕاستی عێراق باشترە بە دابونەریتی خانەخوێی خۆت ئاشنا بیت، یەکێک لەو پرسە گرنگانەی کە دەتوانین لە پەیوەندی لەگەڵ زیارەت و هتد بۆ عێراق باسی بکەین، جۆری ئەو ڕەفتارانەیە کە دەبێ بە پێی دابونەریتی ئەوێ هەمانبێت.

وەک هەمیشە خەڵکی عێراق بەیانی بە نانی بەیانی دەست پێدەکات و دواتر دەچنە سەر کارەکانیان، لە سەرەتای ڕۆژدا بەزۆری قاوە دەخۆنەوە و ئێواران کوڕەکان دەچنە قاوەخانە یان کافتیریا و گەورەکانیش لە قاوەخانەکان کۆدەبنەوە.

لە عێراقدا کاتێک دوو کەس لە بەیانیاندا یەکتر دەبینن، «صبحکم الله بالخیر» یا «صباح الخیر» بەکاردەهێنن، کە پێویستە بۆی بڵێن: “سەباح النور” یان “سەباح ئەلیاسمین”. لە نیوەڕۆوە تا خۆرئاوابوون، دەستەواژەی “مەساکەم الله بالخەیر” هەم بۆ قسەکردن و هەم بۆ وەڵامدانەوە بەکاردێت.

خەڵکی عێراق، ئەگەر چاکەیەکیان لە کەسێک بینی، هەوڵدەدەن بە زووترین کات بیگەڕێننەوە، عێراقییەکان حەزیان لەوە نییە کە چاکە و قەرزی کەسێک بکەوێتە سەریان یان نەمەک گیری کەسێک بن؛ بۆیە بیر لە قەرەبووکردنەوەی لایەنی بەرامبەر دەکەنەوە لە یەکەم دەرفەتدا.

زانایانی ئایینی پێگەی تایبەتیان لە فەرهەنگی عێراقیدا هەیە و بێڕێزیکردن بەم چینە کۆمەڵگایە بەکارێکی زۆر ناشایست دەزانن.

 

 

ئەتەکێتی سڵاوکردن

بە شێوەیەکی باو سڵاوی عێراقی بریتییە لە دەستگرتن و چاوپێکەوتن و زەردەخەنە.

ئەگەر ماوەیەکی زۆرە کەسێکیان نەبینیووە یان تازە چاویان پێی کەوتبێت، ٣ جار ماچی دەکەن، بەڵام لە سڵاوی ڕۆژانەدا تەنها یەک جار ماچی دەکەن.

لە نێوان ژن و پیاوی موسڵماندا، سڵاو بەبێ تەوقەکردن و بە سەرلەقاندن ئەنجام دەدرێت.

ئەگەر تازە چوویتە ناو گروپێکی بچووکی کۆمەڵایەتیدا، ئەوا لەلایەن کەسانی ترەوە دەناسێنرێیت، ئەگەر لە گروپێکی گەورەدا بیت، دەبێت خۆت بناسێنیت.

سڵاو بە «السلام علیکم» دەست پێدەکات بە واتای “سەلامی خواتان لێ بێت” و لایەنی بەرامبەر بە «وەعەلایکوم السلام” بە واتای “سڵاوی خواتان لێ بێت” وەڵام دەداتەوە.

دەربڕینی «الله یساعدک (یساعدکم)» بەکاردێت بۆ ئەوەی بڵێین سوپاس و ماندوو نەبیت.

دەربڕینی «رحم الله والدیک» بە واتای “ڕەحمەتی خودا لە دایک و باوکت بێت” بۆ دەربڕینی سوپاسگوزاری و خۆشەویستی بەکاردێت.

دەستەواژەی «اتشرفنا» بۆ پێشوازی و دەستخۆشی بەکاردێت، بە واتای “ئێوە شانازیتان پێکردین”.

عێراقییەکان بۆ ماڵئاواییکردن «الله، محمد، علی، معک»، «الی القاء»، «مع السلامه» بەکاردەهێنن.

 

ئەتەکێتی میوانداری

ئەگەر عێراقییەک بانگهێشتی کردیت بۆ ماڵەکەی خۆی، پێش ئەوەی بچێتە ژوورەوە پرسیاری لێ بکە پێڵاوەکانت دابکەنیت یا نا؟

کاتێک دەچیتە ناو ماڵەوە، لە هەر شوێنێک خانەخوێ دەستنیشانی کرد لەوێ دابنیشە یان لێی بپرسە لە کوێ دابنیشیت.

فەرهەنگی میوانداری لە نێو خەڵکی عێراقدا باوە و ئەگەر کەسێکی عێراقی بانگهێشتت کرد بۆ ماڵەکەی، ئەوە مانای وایە کە ڕێزت لێدەگرێت، بۆیە هەوڵبدە بانگهێشتەکەی ڕەت نەکەیتەوە چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی ناڕەحەتی خانەخوێ.

ئەگەر خانەخوێ باسی کارەکەی نەکرد، پرسیار لەو بارەیەوە مەکە.

ئەگەر لەدانیشتنەکەدا میوانێکی نوێ، کەسێکی بەساڵاچوو، یان کەسێکی بەڕێز هاتە ژوورەوە یان دەرچوو، هەمووان وەک ڕێزگرتن، هەڵدەستنەوە سەر پێ.

ئەگەر خوانەکە لەسەر زەوی داندرابوو، پێویستە لەسەر ئەژنۆ یان چوار ئەژنۆ لە تەنیشت سفرەکەوە دابنیشیت، درێژکردنی قاچەکانت لە تەنیشت سفرە لە عێراق بە سوکایەتی و بێڕێزیکردن بە سفرە دادەنرێت.

هەمیشە لە کۆبوونەوەیەکدا لە تەنیشت ئەندامێکی هەمان ڕەگەزەوە دابنیشە، مەگەر میواندارەکە پێچەوانەکەی بڵێت.

لە عێراق داب و نەریتە کە خانەخوێ دوا کەسە لە مێزەکە دەردەچێت بۆ ئەوەی میوانەکە بە ئارامی چێژ لە ژەمەکانیان وەربگرێت.

ئەگەر دەتەوێت وێنەی خانەخوێ یان ماڵەکەی بگرێت، دڵنیابە بە مۆڵەتی ئەو.

 

ئەتەکێتی خوان و خواردن

لە وڵاتانی عەرەبیدا زۆرجار خواردن لە سینییەکی مامناوەند دادەنرێت و هەر سێ چوار کەس لە دەوری سینیەکە دادەنیشن و بە دەست نان دەخۆن.

خەڵکی باشوور و ناوەندیش یەک قاپ بۆ هەر کەس بەجیا بەکارناهێنن، لەبری ئەوە خواردنەکە دەخەنە ناو بەلەم یان سینی گەورەوە، کە چەند کەسێک لە دەوری سینییەکە دادەنیشن و پێکەوە نان دەخۆن، بەڵام ئەگەر ئاهەنگەکە فەرمی بوو ئەوا بەلەم بەکاردەهێنرێت، لەبری سینی گەورە، بەلەمێک بۆ هەر کەسێک دادەنێن، هەرچەندە دەزانن کە ئەمە بۆ یەک کەس زۆرە، بەڵام بەلەمەکە پڕ دەکەن، (نەک بۆ ئیسراف یان زێدەڕۆیی، بەڵکو وەک ڕێزگرتن لە میوان).

لە باشوور و ناوەند بەشێوەیەکی گشتی بە دەست خواردن دەخۆن و کەوچک و چنگاڵ بەکارناهێنن، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا بەهۆی بوونی ملیۆنان زیارەتکار و سەردانکار لە شوێنە جیاوازەکانەوە، بەکارهێنانی کەوچک و چنگاڵ بە تێپەڕبوونی کات هاتۆتە ناو خەڵکی باشوور و ناوەند، بەڵام هێشتا ئەوان خۆیان کەوچک و چنگاڵ بەکارناهێنن، بەڵام بۆ میوان و زیارەتکاران لە تەنیشت خواردن دایدەنێن. خاڵی جێی سەرنج ئەوەیە کە هێشتا لە هەندێک ناوچەی عێراق وەک گوندەکان ئەگەر بۆ خواردن داوای کەوچک یان چنگاڵ بکرێت ئەوە بە سووکایەتی دادەنرێت.

ئەو بنەمایانەی لەبەشی یەکەم باسکران بەتایبەتی ڕێنماییەکانی پاکوخاوێنی لە کاتی خواردندا بە باشی جێبەجێ ناکرێت و ئەم بابەتەش داب و عادەتێکە لە ژیانی ڕۆژانەیاندا، بۆ هەر کەسێک کەوچک و چنگاڵ و قاپ و پەرداخێکی جیا لەسەر مێز دانانێن و لە ئاهەنگەکان یان شوێنە گشتییەکان هەمووان لە پەرداخێکی هاوبەش دەخۆنەوە.

لەهەندێک شوێن وا باوە پێش نانخواردن چا یان میوە بهێنرێت بۆ پێشوازیکردن لە میوانەکان، بەڵام لە باشوور و ناوەند ئەمە لێکدانەوەیەکی باشی نییە و ئەگەر پێش نانخواردن، چا یان میوە پێشکەش بکەیت ئەوە بەو مانایە دادەنرێت کە خواردن نییە و بۆیە دوای خواردنەوەی چا یان میوە، ئاهەنگەکە کۆتایی دێت، ئەگەر کەسێکی باشوور یا ناوەند بانگهێشتی ماڵەکەت کرد بۆ نانخواردنی ئێوارە، نابێت پێش ژەمەکە چا و میوەی پێشکەشی بکەیت.

لە کۆتایی ژەمەکە و لە کاتی بەجێهشتنی سفرەکە بە خانەخوێ دەوترێت: «السفره الدائمه» واتە مێزەکەت هەمیشەیی بێت.

 

ئەتەکێتی خواردنەوەی قاوە

لە باشوور و ناوەندی عێراق، قاوە زۆر بەناوبانگە، لە خواردنیدا ئادابێک هەیە، لە عێراق زۆر باو و ئاساییە کە قاوە بۆ پێشوازیکردن لە میوانان بەکار بهێنرێت، لەنێویاندا ئەمانەی خوارەوە ئاماژەیان پێدەکرێت:

– قاوە دەڕژێتە ناو کوپێکی بچووکی فەغفوری بەبێ دەستە.

– میوان قاوە بە دەستی ڕاست لەو کەسە وەربگرێت کە پێشکەشی دەکات.

– ئەگەر ناتەوێت قاوە بخۆیتەوە، بە سادەیی بڵێ کە ناتەوێت.

-دوای خواردنەوەی هەر کوپێک قاوە، ئەگەر ناتەوێت چیتر بیخۆیتەوە، پێویستە کوپەکەت بشەقێنیت و بیدەیتە دەستی ئەو کەسەی قاوە دابەش دەکات، تا فنجانەکە نەهەژێنیت، دووبارە بۆت پڕ دەکەنەوە.

– ئەگەر ژمارەی میوانەکان کەم بێت، یەک کوپ بۆ خواردنەوەی قاوە بۆ هەمووان بەکاردێت، ئەمەش لە عێراق زۆر باوە.

 

لەکاتی گەشتەکەتدا بۆ عێراق ڕەنگە خواردنێکت پێشکەش بکرێت کە حەزت لێی نییە، لەم حاڵەتەدا ئەگەر خواردنەکەت بەدڵ نەبوو باشترە بەهەڵسوکەوتت ئەمە پێشانی خانەخوێ نەدەیت.

عێراقییەکان مرۆڤی سادەن، بەڵام بە ئاسانی واز لە هەندێک بابەت ناهێنن، لە پەیوەندییە هاوبەشەکانیشدا زۆر کراوەن بەرامبەر بە یەکتر.

خەڵکی عێراق قسەیان لەڕووە؛ واتە لە پشت سەری خەڵک و لەبەردەمیاندا هەمان قسە دەکەن و ڕاشکاوانە قسە دەکەن و لە سروشتدا زۆر زقق هەڵدەچن.

قسەکردن بە دەنگی بەرز یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی گەلی عێراق، بەجۆرێک ئەگەر کەسێک ئاشنای زمانەکەی نەبێت و چاوی لە دوو عێراقی بێت، لەوانەیە وا بیربکاتەوە کە ئەوان دەمەقاڵە و شەڕ دەکەن، بەڵام ئەم هەڵسوکەوتە لای ئەوان زۆر ئاساییە.

لە گردبوونەوە عێراقییەکان پێویستە وریا بن کە قاچت ڕووبەڕووی هیچ کەس نەبیت، چونکە ئەمە بە سووکایەتیکردن بە گەلی عێراق دادەنرێت.

ئەگەر لەگەڵ خێزانەکەت چوویتە عێراق، پێویستە بزانیت کە نەریتی ئەوانە لە ئاهەنگەکاندا ژن لە پیاو جیابکەنەوە.

ئەگەر پیاوێک نیازی ئەوەی هەبوو دیارییەک بداتە خانمێک، پێویستە لەلایەن کەسێکی خزمی خانمەکەیەوە پێشکەشی بکات.

هەوڵبدە بە هەردوو دەست دیاریەکە بدەی بە بەرامبەرەکەت و چاوەڕێی ئەوە مەکە یەکسەر دیارییەکە بکاتەوە.

وریابە لە دووری گرتن و مامەڵە نەکردن لەگەڵ کەسانی غەیرە مەحرەم تەنانەت لە قەرەباڵغترین شوێنەکانیشدا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

Scroll to Top