دانوستان زیاترە لەوەی ڕووداوێکی سادە بێت، پرۆسەیە. پرۆسەیەک کە قۆناغی زۆر و جیاوازی هەیە و سەرکەوتن لە دانوستاندا پێویستی بە ئاشنابوون بە هەریەک لەو قۆناغانە هەیە.
حەوت هەنگاوی سەرەکی لە پرۆسەی دانوستان:
- ئامادەکاری
- پلاندانان بۆ دانوستان
- دیاریکردنی بابەتەکانی سەرەکی
- سیناریۆکانی دیزاین
- دروستکردنی پەیوەندی
- کۆکردنەوەی زانیاری
- بەکارهێنانی داتا
- سیناریۆکانی دیزاین
- پێشنیاری دیزاینی پاکێج
- دروستکردن و چاندنی بەدیل
- دیاریکردنی بەرژەوەندی و هەڵوێستەکان
- ئاڵوگۆڕکردنی ئۆفەرەکان
- پێدانی ئیمتیاز و دەستکەوت
- مامەلەکردن (چەنەلێدان)
- دیزاینی داواکارییەکان
- گەیشتن بە ڕێککەوتن و یەکلاییکردنەوەی
- جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە (و بەڕێوەبردنی کێشە و ناکۆکی و پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە)
یەکێک لە ئەرکە هەرە گرنگەکان بۆ دانوستان دانانی لیستی بابەتەکانی دانوستانە.
دانانی لیستی بابەتەکان سوودێکی گرنگی هەیە. دەتوانن بزانن، کەیس بە کەیس، چ خاڵێک، داواکارییەک یان پرسیارێکتان هەیە لەسەر هەریەکێک لە بابەتەکانی دانوستان.
وەڵامی ئەم پرسیارانەی خوارەوە دەتوانێت وێنەیەکی ڕوونی ئامانجی مەداکەرێ بۆ ئێوە دروست بکات:
1- بەرژەوەندی و هەڵوێستەکانم لەم دانوستانەدا چین؟
2- سودمەندانی ئەم دانوستانە کێن؟
3- ئەگەر ئەم دانوستان و گفتوگۆیە کۆتایی نەیەت چی ڕوودەدات؟
4- خاڵی دەستپێکی گونجاو بۆ دانوستانێکی لەو شێوەیە چییە؟
5- ستراتیژی دروست بۆ ئەم دانوستانە چییە؟ کارلێک یان ڕووبەڕووبوونەوە؟
6- ئایا من ئیمتیازاتی دەستپێکردنی دانوستانەکە دەدەم؟ ئەگەر من نیازێکی وام هەبێت، نمرەی گونجاو چییە؟
7- چ ئیمتیازێکی بێ مەرج هەیە کە من ئامادەم بیبەخشم؟
8- کەی کاتی گونجاوە بۆ ئەنجامدانی ئەم دانوستانە؟
9- ئامانج و ترسی لایەنی بەرامبەرم لەم دانوستانەدا چین؟
10- پرۆسەی بڕیاردان لە دانوستاندا بۆ لایەنی بەرامبەر چۆنە؟
11- لایەنی بەرامبەر دەبێت چ ئارگیومێنتێک بخاتەڕوو؟ ئایا وەڵامم هەیە بۆ هەموویان؟
12- پلاتفۆرمی گونجاو بۆ ئەم دانوستانە چییە؟
13- شوێنی گونجاو بۆ ئەم دانوستانە لە کوێدایە؟
14- چۆن بتوانم بارودۆخی ژینگەیی بە قازانجی خۆم لە دانوستانەکاندا بەکاربهێنم؟
15- کێ دەبێت دەستپێشخەری دانوستان بکات؟
16- چۆن پێشەکی چینی بۆ دانوستان ئەنجام بدەم؟
17. چ زانیارییەکم هەیە؟ باشترین ڕێگا بۆ خستنەڕووی ئەم زانیاریانە لە دانوستاندا چییە؟
18- دانوستان باشە بە چ ئەنجامێک کۆتایی پێبێت؟
19- چ هێڵی سوورم لەم دانوستانەدا هەیە کە نابێت ببڕم؟
20- داواکاری و خواستەکانم لە هەریەک لە تەوەرەکانی دانوستاندا چین؟ چۆن پاکیان بکەمەوە؟
21- چۆن لە سەرەتای دانوستاندا کەشێکی نیازپاکی دروست بکەین؟
22- چ ئامرازێکم لەبەردەستە بۆ ئەوەی کەشێکی هاوسەنگ و هەستێکی خۆش لە کۆبوونەوەکەدا دروست بکەم؟
23- ئایا گونجاوە لەم دانوستانەدا ناوبژیوان بەکاربهێنرێت؟
24- ئایا دانوستانی گروپی باشترە یان دانوستانی تاکەکەسی؟ ئایا بە تایبەتی دانوستان بکەم یان بە ئامادەبوونی کەسانی تر؟
25- ئەگەر من پێم باشە دانوستانێکی گروپی هەبێت، ڕۆڵی هەر کەسێک لە دانوستانەکەدا چی دەبێت؟
26- گفتوگۆی کۆتایی گونجاو بۆ ئەم دانوستانە چییە؟
27- ئایا پێویستە بۆنوسێک لەبەرچاو بگرم بۆ ئەوەی نیازپاکی نیشان بدەم؟
28- چ ئیمتیازێکی مەرجدار لەم دانوستانەدا هەیە کە من ئامادەم بازرگانی پێوە بکەم؟
29- ئایا پێویستە ڕەچاوی نمرەی کۆتایی بکرێت بۆ کۆتاییهێنان بەم دانوستانە؟
30- دوای پێداچوونەوە بە هەموو هەنگاوەکانی پلاندانان لە دانوستانەکەدا، ئایا هێشتا دانوستان بە گونجاو دەزانم؟ ڕەنگە باشتر بێت دانوستان نەکەین.
دیارە لە دانوستانێکی سادەدا تەنها هەندێک لەو بڕگانەی سەرەوە پێویستن بۆ پلاندانان و لە دانوستانێکی ئاڵۆزدا زیاتر لە لیستی پشکنینی پلاندانانی دانوستان بەکاردەهێنرێت.