لەپسپۆڕان و ئەو کەسانەی سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە داوای ئامۆژگاریمان کردووە و ئەم ٢٠ ئامۆژگارییانەمان کۆ کردۆتەوە:
1) دڵنیابە لەوەی تاکە ڕێگای بەدەستهێنانی سەرکەوتنی بەردەوام و هەمیشەیی، تەنها ڕێگایەکی تەواو ئەخلاقی و تەندروستە. باوەڕنەبوون بەم شتە ناتخاتە سەر ڕێگای ڕاست.
2) هەوڵبدە بۆ دروستکردنی بەهایەک نەک تەنها پارە، ئەگەری بەدەستهێنانی پارە بۆ ئەوانەی تەنها بەدوای شتە مادییەکاندا دەگەڕێن زۆر کەمە.
3) هیچ شتێک فۆڵۆو مەکە کە پەیامی نەرێنی تێدابێت بەتایبەت TV، تۆڕی هەواڵ، پەیجەکانی سۆشیالمیدیا و هاوڕێی سۆشیالمیدیا و تەنانەت هاوڕێی ڕاستەقینەی.
4) هەبوونی پسپۆڕێ یا دروستکردنی بەرهەم بەس نییە، پێویستە خۆت فێری کارامەیی مارکێتینگ و فرۆشتن بیت.
5) ئەو بڕوانامە و زانیارییانەی کە لە خول و زانکۆ و … وەریدەگریت، ڕەنگە بۆ N کەسی تر باس کراوە، بۆیە سوودی کێبڕکێی (Competitive Advantage / ميزة تنافسية)ـی بۆ تۆ نییە لە ڕێگەی سەرکەوتندا.
6) بەرپرسیارێتی تەواوی ئەو خزمەتگوزارییە یان بەرهەمە لەئەستۆ بگرە کە پێشکەشی دەکەیت، و ئەگەر پێویست بوو پارەی زیاتر بدە لەو پارەیەی کە وەرتگرتووە.
7) ئەو کەسانەت خۆش بوێت کە کاریان بۆ دەکەیت، کارت بۆ دەکەن، لە تەکتەوە کاردەکەن و باشترینیانت بۆیان بوێت و باشترین خودی خۆت بە بۆیان.
8) زەوییەکی گونجاو هەڵبژێرە و گرنگی بە بەپیت و بەرهەمدارکردنی بدە. ٣ جاری تر دووبارەی دەکەمەوە گرنگی و گرنگی و گرنگی پێ بدە.
10) دوورکەوتنەوە لە کۆبوونەوەی بازرگانی و کۆنفڕانس و سیمینارەکان، چونکە زیاتر تەرکیزت تێکدەدەن.
11) ئامانجێکی گەورە بۆ خۆت لەبەرچاو بگرە، خەون بینین بە هەبوونی ئامانجێکی گەورە وزە و توانات پێدەبەخشێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ناخۆشی و شەوانە بەئاگابوونەوە و نەبوونی پارە و تەنانەت جوێن و قسەی ناخۆشی خەڵکی.
12) هەر پرسێک یان کێشەیەک کە ڕووبەڕووت دەبێتەوە وەکو پازل / Puzzle مامەڵەی لەگەڵ بکە. دابەشی بکە بۆ چەند پارچەیەک، ئەولەویەت بدە بەو پارچەیەی کە یارمەتیدەرە بۆ ڕوونتر و ڕوونترکردنی مەتەڵەکە.
13) بەهای سەرەکی ئەو کارە بدۆزەرەوە کە ئەنجامی دەدەیت (بەهای ناوەکی وەکو تەسبیحێک دەمێنێتەوە) و هەوڵبدە کات + پارەکەت لە پێشینەی کارەکەت دابنێیت و خەرج بکەیت بۆ ئەوەی بەهای ناوەکی بەهێز بکەیت.
14) لە پێوەندی لەگەڵ مرۆڤەکان ڕێز لە ڕاستگۆیی و دروستی بگرە (تەنانەت دوژمنەکانیشت بەم تایبەتمەندییە قسەی خراپت لەسەر ناڵێن).
15) کڕیارەکانت دڵخۆش بکە (زۆر زیاتر لە ڕازیبوون)، ئەوان باشتر لە تیمی مارکێتینگ و فرۆشتن شەڕ و ڕێکلامت بۆ دەکەن.
16) کڕیارە ناڕازییەکان باشتر لە هەر بەڕێوەبەرێکی بەرهەمی شارەزا، کارت بۆ دەکەن، بەرهەمەکەت لەیەک دەدڕێنن و شوێنەکانی بەکێشەت بۆ دەدۆزنەوە و پێت دەڵێن (تەنها کەمێک توڕەتر و دەنگ بەرزتر).
17) سادە و شەفاف بە، خەڵک بە زانینی داتاکانت ناگەنە هیچ شوێنێک، نهێنی سەرەکی لەو شوێنەیە کە کەس ناتوانێت بیبینێت و بەو شێوەیە سەیری چارەسەرکردنی کێشەیەک دەکەیت (چارەسەرکردنی کێشەیەک بەڕێگایەکی ناوازە).
18) سادەیی تاکە شتێکە کە کاردەکات. سادەیی بە جددی وەربگرە، زۆر زۆر بە جددی.
19) یەکێک لە شوێنە سەرەکییەکانی ڕاکێشانی کڕیاران ئەنجامی گەڕانی گووگڵە، هیچ نهێنییەکی تێدا نییە، ناوەڕۆک دروست بکە کە سەرنجڕاکێش بێت بۆ بینەری کۆتایی خۆت، بەدڵنیاییەوە بۆ گووگڵ سەرنجڕاکێش دەبێت (هەبوونی ماڵپەڕێکی تایبەت).
20) ڕێژەی گۆڕین (Conversion Rate) لە کارەکەتدا بزانە، بەتایبەتی ڕێژەی گۆڕینی سەردانیکەرانی ماڵپەڕ بۆ کڕیارە ئەگەرییەکان، ڕێژەی گۆڕینی کڕیارە ئەگەرییەکان بۆ کڕیار، ڕێژەی گۆڕینی کڕیارەکان بۆ کڕیارە دڵسۆزەکان.