چۆن هەر شتێک بە هەر کەسێک دەفرۆشیت: ٦ نهێنی دەروونی بۆ فرۆشتنێکی سەرکەوتوو

چۆن هەر شتێک بە هەر کەسێک دەفرۆشیت- ٦ نهێنی دەروونی بۆ فرۆشتنێکی سەرکەوتوو

Table of Contents

فرۆشتن تەنها لێهاتوویی نییە؛ یارییەکی دەروونییە. گرنگ نییە بەرهەمێک، بیرۆکەیەک یان هەر شتێکی ترت هەیە و دەتەوێت “بیفرۆشیت”، ئەگەر ئەم ٦ خاڵەی خوارەوە بزانیت، دەتوانیت هەر شتێک بە هەر کەسێک بفرۆشیت – بەبێ فشار، بەبێ فێڵ. با دەستپێبکەین!

 

١. بەرهەم مەفرۆشە، ئەنجام و چارەسەر بفرۆشە
قسە لەسەر ئەوە مەکە کە بەرهەمەکەت چی دەکات، بەڵکو قسە لەسەر ئەوە بکە کە چی بۆ کڕیارەکانت دەکات. تۆ کامێرایەک بەوە نافرۆشیت کە تا ٥٠ مێگاپێکسڵ ڤیدیۆ تۆمار دەکات؛ بەڵکو بەوە دەیفرۆشیت کە دەتوانێت لە تاریکیشدا دەتوانێت ڤیدیۆ بگرێت. کڕیارەکان بەدوای ئەنجام و سوودن، نەک تایبەتمەندی و مواسفات.

 

٢. بچۆرە ناو جیهانی ئەوانەوە
لەسەر ئەو شتانە بدوێ کە بۆ ئەوان گرنگە: کێشەکان، ترسەکان، و ئاواتەکانیان. پاشان، ئەو چارەسەرانە پێشکەش بکە کە دەتوانێت کێشەکانیانی پێ چارەسەر بکرێت. لەو کاتەدا، بە ئەگەری زۆرەوە خێراترین “بەڵێ”ی ژیانت دەبیستیت. کاتێک هەست بکەن لێیان تێدەگەیت، متمانەت پێ دەکەن.

 

٣. ئێمە بوونەوەرێکی سۆزدارین، نەک لۆژیکی
پێویستە قسە لەگەڵ هەست و سۆزی کڕیار بکەیت، نەک لەگەڵ لۆژیکیان. بۆ نموونە، ئەگەر دەتەوێت کارێکی خێزانی بفرۆشیت، باسی ئاستەنگەکانی خێزان بکە و ڕوونی بکەرەوە کە ئەو بارودۆخانە چ هەستێکیان پێ بەخشیویت. مرۆڤەکان بە دڵەکانیان بڕیار دەدەن، نەک بە ژماردن و لۆژیک.

 

٤. ورد و دیاریکراو قسە بکە
مەڵێ: “بە خێرایی کێش دابەزێنە.” بڵێ: “تەنها لە ٣ هەفتەدا، ٥ کیلۆ بەبێ ڕێجیم و وەرزش کێش دابەزێنە!” وردەکارییەکان متمانە دروست دەکەن. هەرچەندە ڕوونتر بێت، کاریگەرتر دەبێت. دیاریکردنی ژمارە و کاتی دیاریکراو گومانەکان ناهێڵێت.

 

٥. سوود لە هەستی “جێمان” وەربگرە
کاتێکی دیاریکراو بۆ کۆتاییهاتنی فرۆشتنەکە دیاری بکە و هەستی بە پەلەیی دروست بکە.

  • تایمەری ژماردنەوەی پێچەوانە بەکاربهێنە.
  • سنوورداربوونی بەرهەم یان توانای خزمەتگوزارییەکە بەرز بکەرەوە.
  • نیشان بدە کە خەڵکی تر لە کاردان (بە بەکارهێنانی بەڵگەنامەی کۆمەڵایەتی).
  • ئەو ڕستانە بەکاربهێنە کە هەستی “ئێستا یان هەرگیز” دروست دەکەن.
    ئەم تاکتیکە وا دەکات کڕیارەکان بە زووترین کات بڕیار بدەن.

 

٦. بێزارکەر مەبە! 😎
سەرنجڕاکێش و تایبەت بە. وەک کۆمپانیایەکی وشک و فەرمی قسە مەکە. نوکتە بهێنە ناو دەقەکەت، هەستی ژیانی پێ ببەخشە، جیاواز بە. خەڵک لەو کەسانە دەکڕن کە هەست دروست دەکەن، نەک تەنها بەرهەمێک پێشکەش دەکەن. کەسایەتی خۆت پیشان بدە و پەیوەندییەکی مرۆیی دروست بکە.

 

پوختە: ٦ ترفندی زێڕین بۆ فرۆشتنی هەر شتێک بە هەر کەسێک
١) ئەنجام و چارەسەر بفرۆشە، نەک بەرهەم.
٢) کێشە و داواکارییەکانی ئەوان بکە بە ئامانج.
٣) بە هەست بفرۆشە، نەک لۆژیک.
٤) ڕوون و ورد و دیاریکراو بە.
٥) سوود لە هەستی کەمبوونەوە و بە پەلەیی وەربگرە.
٦) جیاواز و سەرنجڕاکێش بە.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

Scroll to Top