هەر دەزگا و دامەزراوەیەک پێویستی بە کەسێک هەیە کە ببێتە حەڵقەی پەیوەندی نێوان دامەزراوەکەی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ئەمە تەنها کەسانی سیاسی و بەرپرسانی حکومی ناکرێتەوە، بەهۆی ئەو پێشکەوتنەی کە سۆشیالمیدیا و تەکنەلۆژیا بەخۆیەوە بینیووە، پێویستبوونی هەبوونی پسپۆڕێکی وتەبێژی بۆ هەموو دەزگا ودامەزراوەیەک لەگشت کەرتەکان بە پێویست دەزاندرێت.
لەم خولەدا ئەم بابەتە ڕادەهێندرێن:
١. ڕای گشتی؛ دروستبوون و بەڕێوەبردنی.
٢. قەیران؛ دروستبوون و بەڕێوەبردنی.
٣. توانای وتاربێژی بۆ وتەبێژەکان.
٤. پەیوەندی لەگەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندن.
٥. وتەبێژ و سۆشیالمیدیا.
٦. کارامەیی لە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ جەماوەر.
٧. شێوازەکانی کۆکردنەوەی زانیاری.