پڕۆمۆتەری

Table of Contents

خاوەن کارگە و بڕاندەکان، شێوازی جۆراوجۆر دەگرنە بەر بۆ ئەوەی بتوانن متمانەی کڕیارانیان بەدەست بهێنن و ناوبانگ بۆ خۆیان دروست بکەن. یەکێک لەو شێوازە کە بەتایبەت بۆ پیشەسازی خۆراک ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە، پرۆمۆتەرییە، کە ناسراترین تەکنیکەکانی پرۆمۆتەریی، پێدانی نموونەی خۆراییە کە لەزۆربەی سۆپەڕمارکێتەکان جێبەجێ دەکرێت.

بۆ ئەوەی لەم هەڵمەتە سەرکەوتوو بین، پێویستمان بە شارەزابوون لە بنەماکانی زانستی بازاڕدۆزی و فرۆشدا هەیە، لەگەڵ تەکنیکەکانی قەناعەت پێهێنان و دروستکردنی متمانە.

بۆ پێگەیاندنی کادیری بەتوانا لەم بوارەدا ، ئەم بابەتانە لە خولی پرۆمۆتەری باس دەکرێن:

١. بنەماکان (ئەتەكێت و زمانی جەستەی پرۆمۆتەر، هونەری ئاخاوتن، …)

٢. پەرەپێدانی کەسی بۆ مەندوب (بەڕێوەبردنی خود، چارەسەرکردنی کێشە، بڕیاردان، کارکردنی بە تیم …)

٣. چەند بنەمایەکی بازاڕدۆزی

٤.  بنەماکانی فرۆش

٥. تایبەتمەندییەکانی پرۆمۆتەری سەرکەوتوو

٦. ئەرکەکانی پرۆمۆتەری سەرکەوتوو

٧. هونەری جوانبێژی و وتاربێژی بۆ پرۆمۆتەری سەرکەوتوو

٨. قۆناغ و تەکنیکێکەکانی ڕاکێشانی جەماوەر.

٩. دانانی پلان و دەستنیشانکردنی شوێن

١٠.  کەسایەتییەکانی جەماوەر.

١١. جۆرەکانی پرۆمۆتەری.

١٢. تەکنیک و پێداویستییەکانی پێدانی نموونە – Sampling (بەوردی باس لە چۆنیەتی و پێداویستییەکان و شێوازەکان، جێبەجێکردنی  … هتد دەکرێت).

١٣. پڕۆمۆتەری لە سوۆشییالمیدیا و ئینتەرنێت.

١٤. ڕا‌هێنان و جێبەجێکردنی تەکنیکەکان.

Scroll to Top