سەرەتای دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێی بیرکاری
ڕەنگە هێشتا هۆکارێکی زۆر ڕوون بۆ دڵبه ەڕاوکێی بیرکاری نەدۆزرابێتەوە!
بەڵام زۆرێک لە زاناکان باوەڕیان وایەهەر کە جگەرگۆشەکانمانکە دەچێنە قوتابخانەوە، بە بابەتێک بەناوی بیرکاری ئاشنا دەبن و مامۆستا دەڵێت: وانەکەی بیرکاری بە جددی وەربگرە و پێویستت بە مەشقی زیاترە بۆ ئەوەی لێی تێبگەیت.
هەر وشەی بەجددی وەربگرە، بۆ فێرخواز دەبێت کێشە، چونکە فێری ئەوە بووە کە کاری قورس بە جددی وەربگرێت، بۆیە بە ترسەوە سەیری پرسەکانی دەکات و ترسی ئەوەی هەیە کە ڕەنگە بە باشی فێری نەبێت، ئەمەش پێشەکییەکە بۆ دوورکەوتنەوە و تەنانەت بۆ سەرهەڵدانی ڕق لە وانەکانی بیرکاری
هەروەها تێڕوانینێک هەیە کە بیرکاری، وانەیەکی قورسە و ئەم بۆچوونەش لە لایەن خێزان و مامۆستایانەوە دەگەیەنرێتە فێرخواز.
دڵەڕاوکێی بیرکاری
دڵەڕاوکێی بیرکاری (بە ئینگلیزی: Mathematical anxiety) بریتییە لە ترسی مرۆڤ لە توانای چارەسەرکردنی هاوکێشەکانی بیرکاری، ئەم زاراوەیە بۆ یەکەمجار دوای چاودێریکردنی هەوڵدانی فێرخوازان و وەسفکردنی بە “نەخۆشییەک کە پێش ئەوەی بوونی دەستنیشان بکرێت، کوشندەبوونی خۆی دەسەلمێنێت” داهێنراوە. شارەزایانی دیکە بەم شێوەیە پێناسەیان کردووە: “ترس، بێدەسەڵاتی و سەرلێشێواوی دەروونی کە لە هەندێک کەسدا دەبینرێت کاتێک داوایان لێدەکرێت هاوکێشەیەکی بیرکاری چارەسەر بکەن”.
ئەو کەسانەی کە فۆبیای بیرکارییان هەیە، مەیلیان هەیە خۆیان لە بیرکاری بەدوور بگرن. بەڵام لەبەر ئەوەی بیرکاری لەسەر خۆی بنیات دەنێت، دوورکەوتنەوە لێی فێربوون قورستر دەکات. ئەگەر لە چەمکێکی بیرکاری تێنەگەیت، فێربوونی چەمکی داهاتوو قورستر دەبێت
هۆکارە دروستبوونی دڵەڕاوکێی بیرکاری:
1- پەیوەندییان بە ناوەڕۆکی کتێبی بیرکاری هەیە.
2- پەیوەست بە خودی قوتابی.
3- شێوازەکانی وانەوتنەوە مامۆستای بیرکاری لە قوناغی بنەرەتی .
4- ئەو بڕە زۆرەی بابەتی بۆ تاقیکردنەوە
5- زۆر گرنگیدان بە نمرەی بیرکاری قوتابیان و هاننەدانی پێشکەوتنی بچووک لە وانەکانی بیرکاریدا
6- مامۆستایان بە شێوازی بێزارکەر وانە دەڵێنەوە.
7- نەبوونی کەرەستەی پەروەردەیی و هۆکارەکانی فیرکردن گونجاو لە قوتابخانەکان بۆ وانەی بیرکاری
8- بیرکاری پێویستی بە ڕاهێنانی تاکەکەسی هەیە، بەڵام لە پۆلدا ڕاهێنانەکە بەکۆمەڵە، هەربۆیە ئەو خوێندکارانەی کە تەرکیزیان لاوازە، لە پێشکەوتن لە بیرکاریدا دوا دەکەون
9- زانیاری ناتەواوی دایکان و باوکان سەبارەت بە وانەی بیرکاری و نەبوونی مەشقی بیرکاری لە ماڵەوە
10 – چەند هۆکاری تر ڕۆڵی ژینگە و شوێن، ڕۆڵی خێزان ، ڕۆڵی پۆلە تایبەتەکان، نەبوونی هۆکارەکانی فیرکردن لە وانەکانی بیرکاریدا،گرنگی نەدان بەو پلانەی لە وانەوتنەوەدا هاتووە.