ئاداب و ڕەوشتی دروستی کۆبوونەوەی فەرمی و بازرگانی
ئایا لە دامەزراوەیەک کار دەکەیت کە زۆرجار کۆبوونەوەی هەیە و تۆش دەبێت بەشداری بکەیت؟ تا ئێستا بیرت لەوە کردۆتەوە کە دەبێت لەم کۆبوونەوانەدا چی بکرێت و چ ڕەفتارێک لەم کۆبوونەوانەدا بە گونجاو دادەنرێت؟ ئایا دەترسیت بەشداری کۆبوونەوەکان بکەیت چونکە دەترسیت هەڵەیەک بکەیت کە پۆستەکەت یان دەرفەتەکانی پێشکەوتنت بخاتە مەترسییەوە؟
بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەبەران، سەرکردەکانی تیمەکان یان بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکان مافی ئەوەیان هەیە کۆبوونەوەی بازرگانی ئەنجام بدەن لەکاتی پێویستدا، جا ئەم کۆبوونەوانە ڕێکوپێک و پلان بۆ داڕێژراو بن یان بە مەبەستێکی دیاریکراو ڕێکبخرێن، هەموو ئەو کەسانەی ئامادە دەبن دەبێت ڕێساکانی ئەتەکێتی دروستی کۆبوونەوەکان پەیڕەو بکەن.
وەک سەرۆکی کۆبوونەوەکە:
زۆر گرنگە پێش کۆبوونەوەکە هەموو شتێک ڕێکبخرێت بۆ ئەوەی کاتێکی بەنرخی هیچ کەسێک بەفیڕۆ نەچێت، دەتەوێت کۆبوونەوەی دڵخوازت بە ئاسانی و بەپێی پلانەکە بەڕێوەبچێت و کۆتایی پێبێت، بەڵام ئەگەر دەکرێت کات بۆ پرسیار و فیدباک لە کەسانی ئامادەبوو لەبەرچاو بگرن، کلیلەکە ئەوەیە کە ڕێز لە هەموو ئامادەبووان بگرین.
هەندێک ڕێنمایی پێشنیار کراو:
- کارنامەی کۆبوونەوەیەکی نووسراوت هەبێت بە ڕێکوپێکییەکی لۆژیکی و هێڵی کاتیی واقیعی، ئەگەر کات و سەرچاوەکانتان ڕێگەیان پێدەدات، کۆپی بۆ هەموو ئەو کەسانە بنێرن کە بڕیارە بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن.
- بانگهێشتنامەیەک بنێرە بۆ ئامادەبووانی ئەگەری کە زانیاری و وردەکارییەکانی کۆبوونەوەکە بەس لەخۆبگرێت، لەوانەش شوێن، کاتی دەستپێکردن، چی لەگەڵ خۆیان بهێنن و کاتی کۆتایی.
- کۆبوونەوەکە بە سڵاوێکی دۆستانە دەست پێ بکە و هەموو ئامادەبووان ئاگادار بکەرەوە کەی گونجاوە پرسیارەکانیان بکەن.
- بوتڵێک یان پەرداخێک ئاو لەسەر پۆدیۆم یان لە ناو ژوورەکە [لە سەر مێزێک] هەبێت و لە نێوان بابەتەکاندا یان کاتێک کەسێکی تر قسە دەکات قومێک بخۆرەوە.
- پێویست ناکات وتارەکەت وشە بە وشە بنووسیت، بەڵام پێویستە لانیکەم مانشێتەکان یان خاڵە سەرەکییەکان لە تێبینیەکانتدا هەبێت، ئەگەرنا لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی لە لقێکەوە بۆ لقێکی تر باز بدەیت و ڕەوتی قسەکردنت لەدەست بدەیت. لە ئەنجامدا کاتت بەفیڕۆ دەدات و ئامادەبووان سەرلێشێواو دەکات لە خاڵی سەرەکی و ئامانجی کۆبوونەوەکە.
- گرنگی بە زمانی جەستەی بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بدەن، ئەگەر بینیت کەسانێک نیشانەکانی بێباکی لە گفتوگۆکەدا نیشان دەدەن، وەستان و پشکنین بکە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە خۆت دووبارە ناکەیتەوە یان کاتێکی زۆر بەسەر نابەیت بۆ شتێک کە پەیوەندی بە بابەتەکەوە نییە.
- چەند حیکایەت و چیرۆکێک ئامادەبن بۆ کۆبوونەوەکە بۆ ئەوەی کەشوهەوای کۆبوونەوەکە سەرنجڕاکێش بێت. بەڵام دوور بکەوەرەوە لە گێڕانەوەی نوکتەی نەشیاو کە تەنانەت نیشانەی هەڵاواردنی ڕەگەزی، ڕەگەزپەرستی، یان هەر شتێکی تر کە ڕەنگە ئازار و توڕەیی کەسانی دیکە بێت.
- هەرگیز بیرۆکەی کەسانی تر مەدزن و بە هی خۆت ناوی بهێنە، هەمیشە گرنگی بە کەسانی تر – کارمەندان و ئەندامانی تیم – بۆ بیرۆکە و کارە سەرکەوتووەکان بدە.
- هەرچەندە کەمێک جولە لە ژووری کۆبوونەوەکاندا کێشەی نییە، بەڵام دوور بکەوەرەوە لە ڕۆیشتن لە ناو ژوورەکەدا چونکە وا دەکات توڕە یا نیگەران دەرکەویت.
- لە کاتی پرسیار و وەڵامدا،تا پرسیارکەر تەواو دەبێت، بێدەنگ بە، ئەگەر پرسیارەکە تێنەگەیشتیت، داوای لێبکە دووبارەی بکاتەوە یان پرسیارەکەی زیاتر ڕوون بکاتەوە.
- ئەگەر کەسێک توڕە یان ناڕازی دەرکەوت، هێمنی خۆت بهێڵەرەوە و داوای لێبکە دواتر باسی ئەو بابەتە بکات.
- ئەگەر بتوانرێت زوو کۆتایی بە کۆبوونەوەکە بهێنن. باشترە دانیشتنێکی کورتتر هەبێت نەک سەرنج و تاقەتی بینەر لەدەست بدەیت.
وەک بەشداربوویەک لە کۆبوونەوەکەدا:
هەر کەسێکبۆ کۆبوونەوە بانگ بکرێت، دەبێت ئامادەبێت مەگەر هەلومەرجێک تایبەت ڕێگەی پێنەدات، ئەگەر پێشوەختە زانیاریت لەسەر کۆبوونەوەی خوازراو هەبوو، لەبەر ڕێزگرتن لەهەر سەرپەرشتیارێک کە بەشداری تێدا دەکات، کاتێکی پێویست و تەنانەت زیاتریش بۆ ئامادەکردنی خۆت و ئەتەکێتی پۆشاک تەرخان بکە و جل و بەرگی گونجاو بۆ ئەو ئاستی کارەکە لەبەر بکە.
تێبینی لەسەر ئەتەکێتی کۆبوونەوە:
- ئەگەر داوات لێکرا نامەیەکی پشتڕاستکردنەوە یا ئامار و زانیارییەک بنێریت، خێرا لە ساڵنامە و خشتەی کارەکانت بینووسە.
- لە کاتی خۆیدا بگەنە شوێنەکە، ئەگەر دەکرێت چەند خولەکێک زووتر بچنە شوێنی کۆبوونەوەکە، پابەندبوون بە کاتی کۆبوونەوە واتە؛ چ کاتی دەستپێکردن و چ ئەو کاتانەی پێمان دەدرێت بۆ قسەکردن، لە کاتی دواکەوتن یا هەر گۆڕانکارییەک، بەڕێوەبەران یا خود بە پێچەوانە بەشداربووان ئاگادار بکەوە.
- لەو شوێنەی کە بۆت دیارکراوە یا بە پێی ڕیزبەندی دابنیشە.
- مۆبایلەکەت بپشکنە و دڵنیابە لەوەی کە بێدەنگ یان کوژاوەتەوە، هەرگیز نابێت لە کاتی کۆبوونەوەدا نامەی کورت بنێریت، مەگەر سەرۆکی کۆبوونەوەکە داوای نامە بۆ کەسێکی دیاریکراوت لێبکات.
- تێبینی و پێشنیازەکانت بنووسە و دواتر لە کاتێکی شیاو و دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە بەڕێوەبەری دانێشتنەکە، بیانخەڕوو، هەروەها دەتوانین دواتر داوای ڕوونکردنەوەی زیاتر بکەین.
- هێمنی کۆبوونەوەکە بپارێزە و پستەپست و جولەی زۆر مەکە و خۆت بە شتی دیکە مەشغول مەکە.
- ئەگەر خواردنەوە یا خواردن پێشکەش کرا، تەنها یەک خواردنەوە وەربگرن، بەڵام بۆ خواردنی کێک یا میوە (تەنها کاتێک نەبێت کە هەمووان خەریکی خواردن دەبن) دەبێت چاوەڕێی کۆتایی دانیشتنەکە بکەیت بۆ ئەوەی بیخۆیت.
- ئەگەر ئەو کۆبوونەوەیەکە کۆبوونەوەی خوانی نیوەڕۆ بوو، خواردنەکانت بهێنە سەر مێزەکە و تا دەتوانیت بە هێمنی بیخۆ بەبێ ئەوەی سەرنجی خەڵک ڕابکێشیت.
- لەگەڵ بەشداربووانی تر قسە مەکەن و تێبینی لەگەڵیان ئاڵوگۆڕ مەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی سەرقاڵی و بێزاری وتاردەری کۆبوونەوەکە و ئامادەبووان و لەوانەیە ئەو بڕوایە دروست بکات کە کارەکانت ئەوەندە بە جددی وەرناگریت کە گرنگی بەو باسەی ئێستای کۆبوونەوەکە بدەیت.
- ئەگەر بانگت کرا، تا دەتوانیت بە ڕوونی وەڵام بدەرەوە. کاتێک وەڵامەکەت نەزانی ڕاستگۆبە و داوای لێبوردن بکە. وەڵامنەدانەوە لە وەڵامی هەڵە باشترە.
- دوای دانیشتنەکە سوپاسی وتاربێژ بکە.
- زیاتر لە پێویست لە ژووری کۆبوونەوە مەمێننەوە، چاوتروکاندنی بێهودە لەگەڵ کەسانی تر وا دەکات بێکار و تەمبەڵ دەرکەویت، ناتەوێت بەرپرسەکەت وا بیر بکاتەوە کە تۆ ئەو کۆبوونەوەیە بەکاردەهێنیت بۆ خۆدزینەوە لە ئەرکەکانت!
- تێبینی و پێشنیازەکانت بنووسە و دواتر لە کاتێکی شیاو و دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە بەڕێوەبەری دانێشتنەکە، بیانخەڕوو، هەروەها دەتوانین دواتر داوای ڕوونکردنەوەی زیاتر بکەین.
- هێمنی کۆبوونەوەکە بپارێزە و پستەپست و جولەی زۆر مەکە و خۆت بە شتی دیکە مەشغول مەکە.
کۆبوونەوە لە چێشتخانەیەک
وەکو پێشتریش لە خولەکانمان باسمان کردووە، هەندێک کەس بەتایبەت ئەوروپییەکان هەندێکجار کاتی کۆبوونەوەکە لە کاتی نانخواردنی نیوەڕۆدا دادەنێنن، و لەوانەیە لە چێشتخانەیەکدا ئەنجام بدرێت. تەنانەت ئەگەر چێشتخانەی دڵخواز لە شوێنی کارەکەت دوور بێت، ئەوەت لەبیربێت کە پیویستە لەکاتی دیاریکراو بگەیتە ئەوێ.
ئامۆژگاری زیاتر بۆ کۆبوونەوەکانی چێشتخانە:
- هەرگیز ئەتەکێتی مێز و خوان لەبیر مەکە.
- لەڕووداوە ناخۆشەکان لەکاتی خواردن بە شارەزایی و ڕەفتار و ڕەوشتی دروست بەڕێوەی ببەن.
- کەوچک و چنگاڵێکی گونجاو بەکاربهێنە، ئەگەر گومانت هەیە کە کام چنگاڵ/کەوچک بۆ کام خواردنە، نموونەی ئەو کەسە وەربگرە کە سەرکردایەتی دانیشتنەکە دەکات.
- ئەگەر لە بوفیە یان چێشتخانەیەکی خۆخزمەتگوزاریدایت (Self Service)، یارمەتی لە ڕەوشتی دروستی وەربگرە.
- بۆ خواردنی خۆراکی فینگەر، ڕێنماییە گونجاوەکان جێبەجێ بکە.
سەرچاوە: etiquetteland.com