هەندێک لەزانایانی دەروونناسی و کۆمەڵایەتی لەسەر ئەو بڕوایەن، هۆکاری توڕەیی و نیگەرانی زۆرێک لە مرۆڤەکان بۆ نەبوونی ئەتەکێت و هەڵسوکەوتی نەشیاوی دەوروبەر دەگەڕێتەوە، مرۆڤەکان بە هەڵسوکەوتی نەشیاوی دوروبەر زۆر نیگەران دەبن و زۆربەی جار ئەم توڕەییەیان دەرنابڕن و بەپێی کات دەبێتە هۆی بێزاری و خەمۆکی. بۆ پەرەپێدانی زیاتر بە هەڵسوکەتی دروست لە گشت کایەکانی ژیان و کاردا، پەیوەندیکار و نووسەر رەسول ساڵح خۆشناو هەڵساوە بە چاپکردنەوەی کتێبی (ئەتەکێت و پڕۆتۆکۆل لەکار و بۆنەکاندا)، لە بەشی یەکەمی پەرتووکەکەدا باس لە بنەماکانی ئەتەکێت کراوە، کە و چۆن لە بۆنە و مەراسیمە فەرمی و نافەرمییەکان بەشێوەیەکی شیاو هەڵسوکەوت بکەین، لەبەشی دووەم باس لە نێتێکێت کراوە، یا ئەتەکێتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە ئێستا هەمووان زۆرترین کاتیان لە سۆشیالمیدیا بەسەر دەبەن و پێویستە ڕەچاوی زۆر یاسا و ڕێسای پەیوەندی بکەن. ناوونیشانی بەشی سێیەم ئەتەکێتی وڵاتانە کە دابونەریتی هەر وڵاتێک روونکراوەتەوە، بۆ ئەوەی لەکاتی سەردانی ئەو وڵاتانە تووشی کێشە و گرفت نەبین. بەشی چوارەم بابەتەکانی پڕۆتۆکۆڵ و تەشریفات و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی مەراسیم و بۆنە فەرمییەکان باس کراوە. شێخ شیکار عەفان نەقشبەندی دیزاینی بەرگی کتێبەکەی ئەنجام داوە و لە چاپخانەی هێڤی
2 thoughts on “کتێبی ئەتەکێت و پڕۆتۆکۆل لە کار و بۆنەکاندا”
پێویستم بەو کتێبە هەیەلە کوێ بەدەستم دەکەوێ
سڵاو بەڕێزم
ئەم کتێنە لە هەولێر لە کتێبخانەی هەڤاڵ بەردەستە
سوپاس بۆ بەشداریتان