“ڕەفتاری جەماوە / کڕیارەکانت بەردەوام دەگۆڕێت.” و بۆ ئەوەی لە کارەکەتدا سەرکەوتوو بیت، پێویستە بەردەوام شوێنیان بکەویت و گوێیان لێبگریت و داهێنانیان بۆ بکەیت؛ بەڵام چۆن؟ وەڵامەکە سادەیە، پێویستە گوێ لەو ناوەڕۆکە بگرێت کە جەماوەرەکەت بە شێوەی ئۆنلاین هاوبەشی دەکەن، ئامرازەکانی گوێگرتنی کۆمەڵایەتی ڕێگەت پێدەدەن تێگەیشتنێکی تەواو بەدەستبهێنیت لە چۆنیەتی بیرکردنەوەی کڕیارەکانت بە شیکردنەوەی ئەوەی کە لەبارەی تۆوە لە سۆشیال میدیادا دەیڵێن “.
لە دونیای ئاڵۆز و دینامیکی ئەمڕۆدا، پەیوەندیکردن ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕێت لە دروستکردنی گۆڕانکاری و پێشکەوتنی بەرفراوان لە کۆمەڵگاکاندا. مرۆڤ بە تەکنەلۆژیای نوێ و بارستەی زانیاری، بە ئاسانی دەتوانێت بچێتە پاڵ ڕەوتی کۆمەڵگا و جیهان. لەم کەشوهەوای کێبڕکێ و گۆڕاودا، “گوێگرتنی کۆمەڵایەتی” وەک یەکێک لە چەمکە سەرەکییەکانی بواری پەیوەندییەکان و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان سەری هەڵداوە، کە بەو پێیەی وا دیارە چالاکیەکی نیمچە شاراوەیە، دەتوانێت کاریگەریی ناوازەی لەسەر کۆمەڵگا مۆدێرنەکان هەبێت.
گوێگرتنی کۆمەڵایەتی چییە؟ ئەم چەمکە لە بنەڕەتدا ئاماژەیە بۆ ئەو پرۆسەیەی کە مرۆڤ لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە و لە جیهانی ڕاستەقینەدابە وردی گوێ لە هەموو بۆچوون و ڕەخنە و پێشنیارەکانی مرۆڤەکان دەگرێت. ئەم پرۆسەیە نەک هەر یارمەتیدەرە بۆ باشتر تێگەیشتن لە پێداویستی و پرسەکانی کۆمەڵگا، بەڵکو کارلێکی باشتری نێوان مرۆڤەکان ودامەزراوەکان. لە ڕێگەی گوێگرتنی کۆمەڵایەتییەوە، مرۆڤەکان دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ کەسانی کۆمەڵگاکەیاندا دروست بکەن و ڕەخنەکانیان بەکاربهێنن بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان، بەرهەمەکان و تەنانەت سیاسەتەکانیش.
لەم بابەتەدا بەقووڵی لە گوێگرتنی کۆمەڵایەتی دەکۆڵینەوە. لە تێگەیشتن لە چەمکی سەرەکییەوە تا کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگاکان، ئامراز و شێوازەکانی جێبەجێکردن، و ئەو تەحەددایانەی کە ڕەنگە لە ڕێگەی جێبەجێکردنی سەرکەوتووانەی ئەم ستراتیژەدا بێنە ڕیگامان. لە سەرکەوتنە ناوازەکان تا ئەو پێشکەوتنانەی کە لە کاریگەری گوێگرتنی کۆمەڵایەتی لە بوارە جیاوازەکاندا هاتوون، هەموویان لەم بابەتەدا باس دەکرێن. بۆیە لەگەڵمان بن بۆ ئەوەی بە دیدێکی نوێ و جیاوازەوە چاوێک بە جیهانی پێشهاتەکانی پەیوەندیکردندا بخشێنین.
بۆ ئەوەی ناوی براندەکەت ببێتە ناوێکی ناسراو، پێویستە ناوبانگێک دروست بکەیت و فۆڵۆوەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدەستبهێنیت. بەڵام ئەو شتەی کە ڕەنگە هەرگیز ناتەوێت ئەوەیە کە بە خراپە و نەرێنی بناسرێیت (خزمەتگوزاری خراپ، نەبوونی پشتگیری کڕیار و … هتد).
بۆیە گرنگە بەردەوام لە سۆشیال میدیادا بەدواداچوون بۆ براندەکەت بکەیت و ئاگاداری هەر ئاڵایەکی سوور بیت؛ لێرەدایە کە باسی گوێگرتنی کۆمەڵایەتی دێتە ئاراوە. ئەگەر ستراتیژیەت نییە، ئەوا هەندێک لە بەنرخترین داتاکان لەدەست دەدەیت کە بەردەستن بۆ یارمەتیدانی کارەکەت.
لەم بابەتەدا وەڵامی ئەم پرسیارانەی خوارەوە دەدەینەوە و لە کۆتاییدا چەند ئامرازی بەسوود بۆ گوێگرتنی کۆمەڵایەتیتان پێ دەناسێنین.
1. گوێگرتنی کۆمەڵایەتی چییە؟
2. قۆناغە سەرەکییەکانی پرۆسەی گوێگرتنی کۆمەڵایەتی چین؟
3. گرنگی گوێگرتنی کۆمەڵایەتی چییە؟
4- جیاوازی نێوان چاودێریی کۆمەڵایەتی و گوێگرتنی کۆمەڵایەتی چییە؟
5- گوێگرتنی کۆمەڵایەتی یارمەتی کام بزنس و دامەزراوە دەدات بۆ باشتربوون و پێشکەوتن؟
6. چۆن ستراتیژی گوێگرتنی کۆمەڵایەتی یارمەتی باشترکردنی کار و ڕێکخراوەکانت دەدات؟
7- ئامرازە دیارەکانی گوێگرتنی کۆمەڵایەتی چین؟
گوێگرتنی کۆمەڵایەتی چییە؟
بە وشەیەکی سادە، لە هەر شوێنێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسی دامەزراوە یا براندەکەت بکرێت، لە کاتی خۆیدا ئاگادار دەکرێیتەوە و هەنگاوی پێویست دەگریتە بەر. چاودێریکردنی گوێگرتنی کۆمەڵایەتی بۆ بیستنی فیدباکەکانی جەماوەر و کڕیاران، باسی ناوی براند یا دامەزراوەکەتان یان گفتوگۆکردن دەربارەی وشە سەرەکییەکان، بابەتەکان و ڕکابەرەکان کە تۆ دەتەوێت.
بەشێکی زۆر لە بەرپرسانی براند ودامەزراوەکان کە گرنگی بە سەرکەوتنی دەزگاکەیان دەدەن، هەمیشە هەوڵدەدەن ڕاپرسییەک لە خەڵک یان بینەرەکانیان ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی کاریگەری ئەنجامەکانی کار و بەرنامەکانیان بزانین؛ بەڵام لەم سەردەمەدا پێویست ناکات هانی خەڵک بدرێت بۆ تۆمارکردنی بۆچوونەکانیان. چونکه ئێستا خەڵکی بەردەوام بیر و هەست و بۆچوونەکانیان بە شێوەی ئۆنلاین و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکاندا بڵاودەکەنەوە، تەنها بەگوێگرتن وشیکردنەوەی ئەو زانیارییانەی بەدەستت دەگات، ئەم کارە ئەنجام بدەیت.
دوای بەدواداچوون بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بیستنی ئاماژە و گفتوگۆ دەربارەی براندەکەت، پێویستە شیکارییان بۆ بکەیت بۆ دۆزینەوەی دەرفەتەکان یان نەهێشتنی هەڕەشەکان. سۆشیال لیسینینگ یارمەتیت دەدات لە باشترکردنی ئامادەبوونت لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەڕێوەبردنی سکاڵای کڕیاران، بەدواداچوون بۆ جوڵەی ڕکابەرەکان و زۆر شتی تر.
براندە گەورەکان دەزانن کە نابێت گوێگرتنی کۆمەڵایەتی پشتگوێ بخەن. چونکه کڕیاران زۆر بە ڕاشکاوی و بەبێ ترس تێبینی و گللەییەکانیان دەخەنەڕوو، ئەگەر سەیری کۆمێنتەکان بکەیت، زۆر بەئاسانی بۆت دەردەکەوێت کە کڕیاران چۆن بیر دەکەنەوە و چ هەستێکیان بەرامبەر ئێوە و بەرهەم یا خزمەتگوزاری ئێوە هەیە و تەنانەت گوێگرتنی کۆمەڵایەتی دەتوانێت بیرۆکەی نایابت پێبدات بۆ باشترکردنی براندەکەت یان دامەزراوەکەت.
گوێگرتنی کۆمەڵایەتی پرۆسەیەکی دوو هەنگاوییە:
1- گوێگرتن:
سەرەتا پێویستە چاودێری سۆشیال میدیا بکەیت بۆ باسکردنی ناوی براندەکان و ڕکابەرەکان و بەرهەمەکان و وشە سەرەکییەکانی پەیوەست بە کارەکەت.
2. شیکاری:
شیکاری ئەو زانیاریانەی لە هەنگاوی یەکەمدا کۆکراونەتەوە و لەسەر بنەمای ئەمە وەڵامی گونجاو وەربگرن.
گرنگی گوێگرتنی کۆمەڵایەتی چییە؟
ئەگەر سوود لە گوێگرتن لە سۆشیال میدیا وەرناگریت، ئەوا پارچە داتایەکی گرنگ لەدەست دەدەیت کە بەسوودە بۆ ستراتیژی کارەکەت. کەسانی ڕاستەقینە بە شێوەی ئۆنلاین باسی براند و پیشەسازییەکەت دەکەن، بۆیە لە بەرژەوەندی تۆدایە بزانیت چی دەڵێن.
کاتێک براندێک دەستی بە قسەی گشتی و باسی براند یان بەرهەمەکەی دەگات، دەتوانێت ئەم داتایانە بەکاربهێنێت بۆ وردکردنەوە و بەهێزکردنی ستراتیژییەکانی.
شیکردنەوەی باسکردنی ئۆنلاین و ئەو هەستەی لە پشتەوەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (بۆ نموونە چاودێریکردنی فەیسبوک یا ئینستاگرام)، یارمەتیت دەدات لەوە تێبگەیت کە کڕیارەکانت لەبارەی تۆوە چییان پێ خۆشە و چییان پێ ناخۆشە. هۆشیاری براند و فیدباکەکانی کڕیاران سەبارەت بە بەرهەم و هەڵمەتەکانت زۆر گرنگە بۆ دروستکردنی ستراتیژی کاریگەر.
جیاوازی چاودێری کۆمەڵایەتی و گوێگرتنی کۆمەڵایەتی چییە؟
لە یەکەم نیگادا ڕەنگە گوێگرتنی کۆمەڵایەتی هاوشێوەی چاودێریکردنی سۆشیال میدیا دەرکەوێت، بەڵام ئەم دوو چەمکە لە چەند ڕووی گرنگەوە جیاوازن. چاودێریکردن لە بنەڕەتدا تۆمارکردنی ئەو شتانەیە کە پێشتر ڕوویانداوە، بەڵام تایبەتمەندی جیاکەرەوەی گوێگرتنی کۆمەڵایەتی ئەوەیە کە ڕەوتەکانی ڕابردوو دەکۆڵێتەوە و بەپێی زانیارییە کۆکراوە بارودۆخەکە شی دەکاتەوە. دەتوانیت ئەنجامی گوێگرتنی کۆمەڵایەتی بەکاربهێنیت بۆ ڕێنماییکردنی ستراتیژی و کردارەکانت.
بە واتایەکی تر چاودێریکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ڕوونی کۆکردنەوەی زانیارییە. بە گەڕان بەدوای ناوی مارکەی بەرهەم یان خزمەتگوزارییەکە، هاشتاگەکانی پەیوەست بە براندەکە یان کەمپەینەکە، ناوی بەڕێوەبەری جێبەجێکار یان هەر کارمەندێکی دیار و وشەی سەرەکی پەیوەست بە پێگەی کارەکەت، ناوی ڕکابەرەکان و هتد، دەتوانیت داتای پەیوەندیدار ببینیت و سەرت سوڕمێ لە ئامارەکان.
بەڵام ئەم ئامارانە بە تەنیا هەموو چیرۆکەکە ناگێڕنەوە. ئەگەر پۆستێک کارلێکی ئەرێنی زۆری بەدەستهێنا، زۆر باشە. بەڵام ئەگەر پۆستێک کۆمێنتی نەرێنی و کاردانەوەی توڕەیی و نەرێنی بۆ هات، شتێکی باش نییە. گوێگرتنی کۆمەڵایەتی لە ئامار تێدەپەڕێت و لە سۆزی بەکارهێنەران دەکۆڵێتەوە.
بۆیە گوێگرتنی کۆمەڵایەتی هەنگاوێکە دوای چاودێریکردن. شیکاری هەستی سۆشیال میدیا بەشێکی سەرەکییە لە گوێگرتنی کۆمەڵایەتی چونکە یارمەتیت دەدات تێبگەیت کە خەڵک چۆن هەست بە براندەکەت دەکەن. لەبری ئەوەی تەنها ژمارەی جارەکانی ناوی براندەکەت یان بەرهەمەکەت بژمێریت، سەیری گفتوگۆ ئۆنلاینەکان دەکەیت کە چی دەربارەی تۆ دەڵێن بۆ ئەوەی بزانیت کڕیارەکان بەڕاستی هەست بە کارەکەت دەکەن. ئاگاداربوون لە گۆڕانکارییەکانی هەستی کڕیار ڕێگەت پێدەدات دەستبەجێ کاردانەوەت هەبێت.
گوێگرتنی کۆمەڵایەتی و کاریگەرییەکانی لە کۆمەڵگا مۆدێرنەکاندا

لە دونیای ئەمڕۆی پەیوەندییەکاندا، دیاردە جۆراوجۆرەکان باس دەکرێن و لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت بۆ دەربڕینی ئەو گۆڕانکارییە بەرفراوانە کە لە پەیوەندی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا دروستیان کردووە. یەکێک لەو دیاردانە بریتییە لە “گوێگرتنی کۆمەڵایەتی” کە وەک ئاماژەمان پێدا ئاماژەیە بۆ چەمکی چالاکانە گوێگرتن لە بۆچوون و ڕەخنە و بیرکردنەوەی خەڵک لە فەزای ئەلیکترۆنی و لە ژینگە کۆمەڵایەتییەکاندا.
سۆشیال لیسینینگ یا گوێگرتنی کۆمەڵایەتی، جگە لە ڕاکێشانی سەرنج و ڕەنگدانەوەی بۆچوونی خەڵک، یارمەتیدەرە بۆ باشتر تێگەیشتن لە کێشە و پێداویستییەکانی کۆمەڵگا. ئەم دیاردەیە نەک هەر یارمەتیدەرە بۆ هاوبەشکردنی ڕەخنە و بیرۆکەی نوێ، بەڵکو بۆ دروستکردنی کارلێکی بنیاتنەر لە نێوان مرۆڤ و ڕێکخراوەکاندا. لەمانەی خوارەوەدا ئەم بابەتانەی خوارەوەی گوێگرتنی کۆمەڵایەتی دەکۆڵینەوە:
1. تێگەیشتن و گرنگی گوێگرتنی کۆمەڵایەتی:
وەسفکردنی چەمکی گوێگرتنی کۆمەڵایەتی و بۆچی ئەم چەمکە لە سەردەمی پەیوەندیی مۆدێرندا گرنگە.
2. دەرئەنجام و کاریگەرییەکانی گوێگرتنی کۆمەڵایەتی:
باشترکردنی پەیوەندی کڕیاران، تێگەیشتن لە پێداویستییەکانی بازاڕ، باشترکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان، و باشترکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی.
3- تەحەددیاتی گوێگرتنی کۆمەڵایەتی:
کێشە ئەگەرییەکان لە جێبەجێکردنی ئەم ستراتیژەدا، لەوانەش هەستیاری بەرامبەر ڕەخنە و کێشە ئەمنییەکان.
4. شێواز و ئامرازەکانی گوێگرتنی کۆمەڵایەتی:
ناساندنی ئامرازەکانی شیکاری دەق، چاودێریکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، و شێوازەکانی کۆکردنەوەی زانیاری لەم بوارەدا.
5. سەرکەوتنە دیارەکان:
چاوخشاندنێک بە ئیدیعا سەرکەوتووەکانی گوێگرتنی کۆمەڵایەتی لەلایەن براند و ڕێکخراوەکانەوە.
6- ڕۆڵی گوێگرتنی کۆمەڵایەتی لە گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکاندا:
کاریگەریی ئەم ڕێبازە لە گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی و سیاسی و کولتووری و ئابوورییەکاندا.
7- پێشکەوتنی گوێگرتنی کۆمەڵایەتی:
چاوخشاندنێک بە داهاتووی ئەم چەمکە و چۆنێتی گەشەکردنی لە ساڵانی داهاتوودا. بە سەرنجدان بەوەی کە گوێگرتنی کۆمەڵایەتی کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کۆمەڵگاکان هەبووە، تێگەیشتنێکی قووڵتر لەم چەمکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پەرەپێدانی ستراتیژییەکانی پەیوەندیکردن، باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و گونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان.
گوێگرتنی کۆمەڵایەتی یارمەتی کام بزنس و ڕێکخراو دەدات بۆ باشترکردن و پێشکەوتن؟
بەگشتی خەڵکی هەموو شتێک بە شێوەی ئۆنلاین باس دەکەن؛ هەندێک لەو گفتوگۆیانە پەیوەندییان بە تۆ، یان بزنسەکەت یان دامەزراوەکەت هەیە، ئەگەر بە دروستی گوێ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بگریت، ئەنجامێکی سەرنجڕاکێش و بەسوود بەدەست دەهێنیت.
بەگشتی گوێگرتنی کۆمەڵایەتی دەتوانێت کاریگەر بێت لەسەر جۆرە جیاوازەکانی بزنس (B2B و B2C)، ڕێکخراو و دامەزراوەکان بەگوێرەی ئامانجەکانیان. گوێگرتن لە دەنگی بینەر و کڕیارەکانیان لە فەزای ئۆنلاین بەناوبانگەکانیاندا کاریگەری باشی بۆ پێشکەوتن و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکان دەبێت .
سوودەکانی گوێگرتن لە سۆشیال میدیا بۆ ئەو بازرگانانەی کە کارلێک لەگەڵ بەکارهێنەران دەکەن:
ئەگەر تۆ براندێکی B2C بیت، گوێگرتنی کۆمەڵایەتی دەتوانێت لەوەی کە بیری لێدەکەیتەوە سوودی زیاتری هەبێت. بۆ نموونە لە ڕێگەی چاودێری و شیکاری فەزای مەجازییەوە، بۆچوونی کڕیارەکانت دەربارەی بەرهەمەکانی خۆت یان تەنانەت ڕکابەرەکانت دەناسیت، دەتوانیت هەڵوێستی گشتی خەڵک بەرامبەر بە براند و بەرهەم یان خزمەتگوزارییەکانت بپێویت و لە گفتوگۆی ئامادەبووانتەوە دەتوانیت پێداویستییەکانیان بزانیت و هەنگاوەکانی داهاتووش بە هەمان ئاراستەدا بنێیت..
بۆ نموونە ئەگەر تۆ براندێک بیت کە پێڵاو دروست دەکەیت و دەیفرۆشیت، دەتوانیت ئاگاداری بۆچوونی کڕیارەکان بیت سەبارەت بە بەرهەمەکانت و هەستەکانیان سەبارەت بە کارەکەت و پێداویستی و ئارەزووەکانیان.
سوودەکانی گوێگرتن لە سۆشیال میدیا بۆ ئەو بزنسانەی کە کارلێک لەگەڵ بزنسەکانی تر دەکەن:
وەک وتمان گوێگرتنی کۆمەڵایەتی یارمەتی بزنسەکانی B2B دەدات؛ بەم شێوەیە چاودێری وردی ڕکابەرەکانت دەکەیت و لە کاتی خۆیدا زانیاری لەسەر بەرهەم و پێشکەوتنە نوێیەکانیان دەزانیت. هه ڕوه ها به گوێگرتن له تۆڕه کۆمه ڵایەتییەکان، بۆت دەردەکەوێت که کامیان پشکی زیاتریان هه یه و زیاتر ئاڕاسته کراوه ، به پشکنینی بۆچوونی خەڵک، ئاگاداری خاڵه لاواز و به هێزه کانیان ده بیته وه و هه موو ئه و شتانه هاوکارت ده بن بۆ باشترکردنی دۆخی برانده که ت.
لە نێوان سوودەکانی تری گوێگرتن لە فەزای مەجازی بۆ تۆ، دەتوانیت باسی کەسانی بڕیاردەر بکەیت لە بازرگانییە ئامانجدارەکانتدا؛ بەم شێوەیە ئەو کارگێڕانە یان بڕیاردەرانە دەناسیت کە دەتەوێت، بەرژەوەندی و کەسایەتی و کەناڵەکانی پەیوەندیکردنیان دەدۆزیتەوە و دەتوانیت زیرەکتر مامەڵە بکەیت لە ڕاکێشان و هاوکاریکردنیان.
سوودەکانی گوێگرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ ڕێکخراوەکان یان دامەزراوە حکومییەکان:
گوێگرتنی کۆمەڵایەتی یارمەتی ڕێکخراو و دامودەزگا حکومییەکان دەدات بۆ ئاگاداربوون لە بۆچوونی خەڵک لەسەر بابەت و سیاسەت و بڕیارە نوێیەکان و کردارە گرنگەکان.
گریمان پۆستێکت لە وەزارەتی کشتوکال هەیە و بەم دواییە بڕیارێکی نوێت داوە بۆ پاڵپشتیکردنی کشتوکاڵ، بە گوێگرتن لە فەزای مەجازی، دەتوانیت بزانیت پەیامی بڕیارە نوێیەکەت چەندە بە باشی بڵاوبووەتەوە، بۆ کێ گەیشتووە، و کەسانی جیاواز لە چی بیردەکەنەوە لەو بارەیەوە؟
لێرەدا ١٢ بەکارهێنانی گرنگی ئەم داتایە دەخەینەڕوو بۆ ئەوەی نیشان بدەین کە چۆن ئەم داتایانە دەتوانن یارمەتیت بدەن بۆ زیادکردنی ڕازیبوونی کڕیار و باشترکردنی ستراتیژی براندەکەت.
- باشترکردنی خزمەتگوزاری کڕیاران.
- بەدواداچوون و پێوانەکردنی هەڵمەتەکانی بازرگانیت.
- زیادکردنی پەیوەندی لەگەڵ کڕیاران و دەستڕاگەیشتن بە فیدباکەکانیان.
- باڵیۆز و کاریگەرەکانی براندەکەت بناسە
- پاراستنی ناوبانگی براندەکەت
- خۆت بەدوور بگرە لە قەیرانەکان پێش ئەوەی ڕووبدات
- ناوەڕۆکێک ئامادە بکە کە بەپێی پێویستی بینەرەکەت بێت.
- بەهرەمەندە سەرەکییەکان بۆ کۆمپانیاکەتان بدۆزەرەوە
- بەرهەمەکانت باشتر بکە یان بەرهەمێکی نوێ پێشکەش بکە کە لەگەڵ پێداویستییەکانی کڕیارە ئەگەرییەکان بگونجێت
- چاودێری ئەدای ڕکابەرەکانت بکە
- کڕیاری نوێ بدۆزەرەوە و فرۆشت زیاد بکە
چەند نموونەیەک لە ئامرازەکانی گوێگرتنی کۆمەڵایەتی:
- Awario
- Agorapulse
- TweetDeck
- Keyhole
- Mention
- Brandwatch
- Reddit Keyword
- ReviewTrackers
- Talkwalker
- Synthesio
- Monitor
- Audiense
- Mentionlytics
بۆ دەستپێکردن، پێویستە سەرەتا چاودێری ئەوە بکەیت کە بەکارهێنەران چی دەڵێن سەبارەت بە بابەتەکەی تۆ کە ئارەزووی دەکەیت. باشترین ڕێگا بۆ ئەم کارە بەکارهێنانی ئامرازێکی گوێگرتنی کۆمەڵایەتییە. بە بەکارهێنانی ئامرازی تایبەت بەم بوارە، دەتوانیت ئاماژەکانی براندەکەت ببینیت، هەموو ئەو ناوەڕۆکانە ببینیت کە وشەی سەرەکیت تێدایە و ئاگاداری هەستی بەکارهێنەران بیت بەرامبەر بە براندەکەت.