نوێنەری فرۆش (مەندوبی)

Table of Contents

لەپەنجاکانی سەدەی ڕابردوو کارخانە و بەرهەمهێنەرەکان، کالاکانی خۆیان بۆ کۆگانی کۆ فرۆشی (عمدە) دەنارد و لەوێ کالاکان ساغ دەبوونەوە، بەڵام بەهۆی زۆربوونی ڕکابەری لە جۆر و کوالیتی، جگە لەم شێوازە، بڕیاریان دا نوێنەرانی فرۆش بنێرنە لای فرۆشیاران و بەرهەمەکانیان پێ بناسێنن، ئەگەر نوێنەرانی فرۆش بتوانن بەرهەمەکە بە باشی بە کڕیار بناسێنن و متمانەیان بەدەست بهێنن، ئەوا بازاڕی فرۆشتنی بەرهەم و خزمەتگوزاری کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان گەشە دەکات، ئەگەر نوێنەرانی فرۆش نەتوانن بەرهەم و خزمەتگوزاری بە باشی بناسێن و متمانەیان بەدەست بهێنن و کڕیارەکان زانیاری وردیان لە بارەی بەرهەم و خزمەتگوزارییەوە نابێت و ناتوانن بەرهەمەکان بکڕن. بۆیە ڕۆلی مەندوبەکان لەسەرخستنی کۆمپانیا و دامەزراوەکە و زۆرکردنی فرۆش زۆر گرنگە.

خولی مەندوبی سەرکەوتوو:

١. بنەماکانی مەندوبی (ئەتەكێت و زمانی جەستەی مەندوب، متمانەبوون، هونەری ئاخاوتن، …)

٢. پەرەپێدانی کەسی بۆ مەندوب (بەڕێوەبردنی خود، چارەسەرکردنی کێشە، بڕیاردان، کارکردنی بە تیم …)

٣. چەند بنەمایەکی بازاڕدۆزی

٤.  بنەماکانی فرۆش

٥. تایبەتمەندییەکانی مەندوبی سەرکەوتوو

٦. ئەرکەکانی مەندوبی سەرکەوتوو

٧. هونەری جوانبێژی و وتاربێژی بۆ مەندوبی سەرکەوتوو

٨. قۆناغ و تەکنیکێکەکانی فرۆش بۆ مەندوب

٩. دانوستاندن و قەناعەت پێهێنان.

١٠. هۆکارەکانی شکست

١١. وەفادارکردنی کڕیاران

١٢. فرۆشی تەلەفۆنی

١٣. ڕیگەگرتن لە گەڕانەوەی بەرهەم و نەدانەوەی قەرز.

Scroll to Top