چۆن ئامادەبووانێک فێر دەکەیت کە تۆ وەک دوژمنی خۆیان دەبینن؟
ئێمە وەک ڕاهێنەر یا مامۆستا، ڕووبەری ئەو حاڵەتانە بووینەتەوە کە ئامادەبووان وا دەزانن ئێمە دوژمنی ئەوانین، کاتێک فەرمانبەرێک ناچار دەکرێت بەشداری خولێک بکات، بەتایبەت ئەو کاتەی نزیکە لە چوونەوە ماڵەوەیە و بەهۆی کۆمەڵێک ئەرک و کاری تایبەتییانەوە، زۆر رقیان لە ڕاهێنەرەکە دەبێتەوە، هەروەها ئەم رق لێبوونەوەی فێرخوازان لە مامۆستاش بەهۆکاری جیاواز ڕوو دەدات، لەوانە: خوێندن بە کارێکی بێهودە دەزانن، یا لەبەر دایک و باوک بە زۆر بۆ قوتابخانەی دەینێرن،
چارەسەر بۆ ئەوەی فێرخوازان ڕوانگەیەکی نەرێنییان بۆ ئێمە نەبێت
سەرەتا پێویستە بزانیت کە بە شێوەیەکی سروشتی کاتێک مامۆستا بۆ یەکەمجار دەچێتە ناو پۆلەوە هەندێک تێڕوانینی نەرێنی بۆ فێرخواز هەیە، ڕەنگە خەیاڵی ئەوە بێت کەسێک بێت فشارم خبخاتە سەر و زەلیلم بکات و تەنانەت لێم بدات.
تێڕوانینی نەرێنی بۆ تۆ لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت؟
دوو ڕێگای تێڕوانینی نەرێنی هەیە: کۆمەڵێک فاکتەر کە خەتای تۆ نین و گروپێکی تر کە خەتای تۆیە.
ئەو هۆکارانەی کە تۆ تاوانباریت:
١. ئەدای خراپت لە پۆلەکانی تر کە پێشتر فێرخواز بینیوویەتی
ڕەنگە هەندێک لە قوتابیان پێشتر قوتابی تۆ بووبن و ڕەفتارە خراپەکانی تۆیان بەباشی لەبیرە، بۆیە مافی ڕەشبینییان پێ بدە، ئەگەر هۆکارێکی دیاریکراوت هەبوو بۆ ڕەفتارەکانی ڕابردووت، ئەمە ئەوە دەردەخات کە ئەگەر ئەو هۆکارانە دووبارە ببنەوە، ڕەفتارە خراپەکانت هەروەها لەوانەیە دووبارە بێتەوە ئەگەرنا مەترسە لە داوای لێبوردن، ئەوە نیشان دەدات کە تۆ گۆڕاویت، لەمەودوا فێرخوازان بە هەڵوێستێکی ئەرێنی دێنە پۆلەکەت.
خاڵی گرنگ: ئەگەر کەس دژی تۆ نەبێت و هەمووان دڵخۆش بن، پێویست ناکات ستایشی ئەدای خراپی ڕابردووت بکەیت.
2- پێناسەکردنی یادەوەری ناخۆشی پۆلەکەت لەلایەن قوتابیانی ترەوە
لەبیرت بێت مرۆڤەکان زۆر یادگاری و ڕووداوە ناخۆشەکان بۆ کەسانی تر دەگوازنەوە، کارین لی لان (نووسەری کتێبی پەیوەندییەکانی کڕیاران) دەڵێت: “لەگەڵ ٩-١٢ کەس قسە دەکەین سەبارەت بەو خزمەتگوزارییە باشەی کە وەرمانگرتووە”. بەڵام کاتێک خزمەتگوزاری خراپمان دەست دەکەوێت، بۆ ٢٠ کەسی دیکە باسی دەکەین. ڕەفتارە خراپەکانت لە ساڵانی ڕابردوو یان لە پۆلەکانی تردا بە قسەی زارەکی بڵاودەبێتەوە و ئێستا بە خراپ ناسراویت، بێگومان دڵنیام کە تۆ ئەو جۆرە مامۆستا نیت، چونکە بە هۆی ئەو ڕاستییەی کە ئەمە دەخوێنیتەوە دەریدەخات کە تۆ مامۆستایەکی باشیت.
چارەسەر: ئەگەر بە خراپ ناسراویت، کەس تاوانبار مەکە، قبوڵ بکە کە یان خراپیت، یان کارێکت کردووە بۆ ئەوەی خەڵکی تر بە خراپ لەبارەی تۆوە بیربکەنەوە، بەهەر حاڵ هیچ بژاردەیەکت نییە جگە لەوەی خۆت بگۆڕیت!
هۆکارە دەروونییەکانی ڕەشبینی کە خەتای تۆ نین:
1- فێرخواز یادگاری خراپی پۆلەکانی تر گشتگیر دەکات بۆ پۆلەکەت
ئەم پرۆسەیە پێی دەوترێت وەڵامدانەوەی مەرجی کلاسیک، جۆن واتسۆن پێی وایە کە ڕەنگە هەست و سۆزی قووڵ لە مرۆڤەکاندا لە ڕێگەی مەرجدارکردنی کلاسیکەوە دروست ببێت؛ لە نێوانیاندا دەتوانین باسی مەرجدارکردنی ترس بکەین لە منداڵیدا بە بینینی کڵاوێکی چەرمیی سپی؛ چونکە پێشتر دوپشکێکی سپی دەستی گەستووە.
ئەمە لە قوتابخانەدا زۆر ڕوودەدات، بۆ نموونە ئەگەری ئەوە هەیە مامۆستایەک بە جۆر یان تۆنی دەنگی تۆ سزای فێرخوازەکەی دابێت، هەر کە فێرخواز تۆی بینی، ئەو مامۆستا خراپەی بیر دێتەوە و تێڕوانینێکی نەرێنی بۆ تۆ دەبێت.
چارەسەر: ئیڤان پاڤلۆڤ (ئەو زانایەی کە پێشنیاری پرۆسەی وەڵامدانەوەی مەرجی کلاسیکی کردووە) دەڵێت: ئەگەر دوای ماوەیەک هاندەرە بێ مەرجەکە هاندەرە مەرجدارەکەی لەگەڵ نەبێت، ئەوا وەڵامی مەرجدار نادرێتەوە. کە پێی دەوترێت بێدەنگی، واتە ئەگەر فێرخواز لە ماوەی چەند دانیشتنێکدا بینی کە تۆ ئازاری نادەیت و مامۆستایەکی باشیت، ئەوا ڕەشبینیەکەی نامێنێت.
٢- شکستی قوتابی لە بابەتەکانی تر و ڕەشبینی گشتی بەرامبەر بابەت و قوتابخانە
چارەسەر: بەهۆی هەمان وەڵامدانەوەی مەرجی دروست دەبێت. وا لە فێرخوازەکە بکە بە خێرایی سەرکەوتوو بێت. پرسیاری سادەی لێ بکە و هانی بدە وەڵامی دروست بداتەوە.
3- فێرخوازێک ئامانجی نەبێت، ڕەشبینە بەرامبەر بە هەموو شتێک، تەنانەت مامۆستای خۆی
چارەسەر: داوا لە فێرخواز بکە ئامانجی هاتنی بۆ قوتابخانەت بۆ ڕوون بکاتەوە، ئەگەر مەبەستێکی دیاریکراوی نەبوو، ڕێنمایی بکە، مەترسە قسەکانت ڕێگری لێبکات لە درێژەدان بە خوێندن. پێی بڵێ پەروەردە سەرکەوتن نییە، ڕێگایەکە بۆ سەرکەوتن. ڕەنگە بەڕاستی لە شتێکی تردا سەرکەوتوو بێت. ئەو سەرکەوتن و توانایانە پیشان بدە تا هەست بە باشی بکات لە خۆی، بەڵام مەبەستی هەیە لە پۆلەکەتدا بمێنێتەوە چونکە دەزانێت کەسێک هەیە لێی تێبگات.
4- ڕەشبینی بەرامبەر مامۆستا و پشت ملە قسەکردن لەسەر مامۆستا، پێویستە وەک کولتوورێکی چینایەتی قبوڵکراو هەژمار بکرێت.
چارەسەر: هیچ بۆ ئەم حاڵەتە ناکرێ. چونکە پشت ملە قسەکردن لەسەر مامۆستا چێژێکی هەیە کە زۆربەی فێرخوازان ئامادە نین بە هیچ شتێک بیگۆڕنەوە، ڕۆژانی فێرخوازی خۆت لەبیرت بێت کە چۆن مامەڵەت لەگەڵ مامۆستاکانتدا دەکرد. لەم بارودۆخانەدا تەنها هەوڵبدە خالی لاواز نەدەیتە ئەو جۆرە فێرخوازانە. لەگەڵ قوتابیەکان ئاسوودەبە و لەبەردەمیاندا مەوەستە.
5- ڕەشبینی چێنراو:
ئەگەر فێرخواز لە خێزانێکدا پەروەردە بکرێت کە دایک و باوکی هەمیشە ڕەشبین بن لە هەموو شتێک، ئەوا فێرخواز ڕەشبین دەبێت بەرامبەر بە کەسانی دەوروبەری بەتایبەت مامۆستاکە.
چارەسەر: پەیوەندی لەگەڵ خێزانی فێرخواز بکە بە هاوکاری ڕاوێژکاری قوتابخانە. ئەمە کارێکی زۆر تایبەتمەندە، منیش پێشنیار دەکەم ئەگەر کارامەیی و بوێری پێویستت نەبوو، تەنانەت بیریشی لێ مەکەرەوە، چونکە بە گشتی ڕەشبینن و زۆر زوو سەرئێشەی لێدەکەوێتەوە، بەڵام دەتوانیت ئەمە کەم بکەیتەوە ڕەشبینی بە بەدەستهێنانی متمانەی فێرخواز.